ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وبه‌شیوازێكی نائاسایی به‌لێشاو خێزانه‌كان و به‌تایبه‌تی گه‌نجان بۆخۆگه‌یاندن به‌ژیانێكی شایسته ڕێگای زه‌حه‌مه‌تی و پڕمه‌ترسیان گرتۆته‌به‌ر و كۆچ ده‌كه‌ن، له‌ئێستادا زۆرێك له‌وانه كه‌وتوونه‌ته ناو ناره‌حه‌تی وله‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌بێ خۆراك و پێداویستیه‌كان له‌سنوری نێوان بلاڕوسیاو پۆڵندادا گیریان خوادووه.
ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره مرۆڤ ئازاده كوێ هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ ژیان، ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕاسته به‌جێهێشتنی نیشتیمان و زێدی ژیان بێ هۆكار نییه، ئه‌وه‌ش نایه‌ته واتای ئه‌وه‌ی به‌جێهێشتنی نیشتیمان ڕێبازێكی دروسته.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ كۆچی به‌لێشاوی خه‌ڵك ئه‌نجامه‌و ئه‌نجامی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكار و نادادپه‌روه‌رو فاشیسته‌كانه.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌باشوری كوردستان چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی كۆچی به كۆمه‌ڵ بۆته‌وه، هه‌ندێ جار له‌ترسی مه‌رگ و هه‌ندێ جاریش به‌زۆره‌ملێ و هه‌ندێ جاریش به‌دوای ئازادی و ژیانێكی شایسته‌دا.
له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عسی فاشیست له‌دوای ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975 به‌زۆر ناوچه سنوریه‌كان بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێ ڕاگوێزران، دواترله‌زۆرێك له‌ناوچه‌كان كه‌ئێستا به‌جێناكۆك ناوده‌برێت، به‌تایبه‌تی شنگال و كركوك وخانه‌قین و دواتریش كوردانی فه‌یلی به‌زۆره‌ملێ و له‌كاتی كیمییاباران و ئه‌نفال جارێكی تربه‌شێوازی كۆشتن و بڕین وله‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌رینیش جارێكی ترهه‌رله‌ترسی فاشییه‌تی حزبی به‌عس كۆچی به‌كۆمه‌ڵ ڕوویدا. له‌توركیاش له‌چه‌ندین قۆناغی جیاجیادا و له‌سوریاش به‌ناوی پشتێنه‌ی سه‌وز
كورد به‌زۆره‌ملێ كۆچی پێكراوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه، له سه‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كوردی زۆرتریین هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه نیشتیمانیان به‌جێ هێشتووه وهۆكاریش ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه كه له‌چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین.
ــ قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵاتی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و نه‌بوونی حكومه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میله‌ته له‌لایه‌ن حزب و بنه‌ماڵه‌كانه‌وه.
ــ پۆكانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی هه‌ره‌سهێنانی ژێرخانی كۆمه‌ڵگە.
ــ گرنگیدان ته‌نها به‌كه‌رتی بازرگانی و كه‌رتی نه‌وت، كه‌ئه‌وه‌ش كه‌مترین هێزی كار(ده‌ستی كاری) پێویسته، ئه‌وه‌ش ته‌نها ده‌سه‌ڵات لێی سودمه‌نده و له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌شكرێك له‌بێكاری دروست ئه‌كات، كه‌ئه‌وه‌ش جه‌نگێكی ترسناكه‌و له‌ئاینده‌دا كاریگه‌ریه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.
ــ پوكانه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و زۆرێك له‌وانه خراونه‌ته بن كۆنترۆڵی كۆمپانیای حزبیه‌كان و نه‌هێشتنی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌هۆی مه‌حكوم بوونی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه به‌داگیركه‌رانی كوردستان، ته‌نها له‌پێناوی ڕازیكردنی داگیركه‌رانی كوردستان بۆساغكردنه‌وه كاڵاكانیان.
ــ بڕینی موچه‌و نه‌بوونی دامه‌زراندن و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، ئه‌وه‌ش له‌شكرێكی له‌بێكاری و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان دروستكردووه.
ــ نه‌بوونی سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی وخوێندن، به‌كه‌رتی تایبه‌تكردنی زۆرێك له‌و سێكته‌رانه كه‌سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی داهات بۆته بارگرانی بۆخه‌ڵك.
ــ نه‌بوونی ئارامی وناڕۆشنی ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه، به‌هۆی وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات به‌داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه.
ــ هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركرنی باشوری كوردستان له‌لایه‌ن توركیا‌و پێشوازی كردن و هاوكاری كردنی له‌لایه‌ن هه‌ندێ هێزی كوردیه‌وه.
ــ نه‌بوونی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادی سیاسیی و ڕۆژنامه‌وانی وئازادی خۆپیشاندان بۆداخوازی ومافه‌كانی خه‌ڵك.
ــ تیرۆر ولێدان و گرتن و سزادان و زیندانی كردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسیی و بیروڕای ئازاد وسه‌ره‌تاییترین مافه‌كان.
ــ بوونی زۆرێك له‌ده‌زگای سیخوڕی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو.
به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ش سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م میلله‌ته له‌لایه‌ن مناڵ و خانه‌واده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌دزرێت و به‌تاڵان ده‌برێت، ئه‌مانه‌و زۆرهۆكاری تریش هۆكاری بێ هیوایین بۆخه‌ڵك كه‌دڵیان به‌م نیشتیمانه خۆش نه‌بێت و سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن له‌به‌هه‌شتی نیشتیمانه‌وه به‌رومه‌رگ و دۆزه‌خی ئاواره‌یی بڕۆن.
وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان به‌هیچ شێوازێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین نیشتیمان چۆڵ بكرێت، پێشمان وایه ده‌سه‌ڵات به‌زانایی و به‌ڕێنمایی داگیركه‌ران خۆیان له‌پشتی ئه‌م كۆچ كردنه‌وه‌ن و ده‌خوازن نیشتیمان چۆڵ بێت.
هه‌ر لێره‌وه بانگه‌وازی ده‌كه‌ین:
1 ــ بانگ له‌ڕێكخراوه‌كانی جیهان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌تی ڕێخكراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه به‌هانای ئه‌و كۆچبه‌رانه‌وه بچن و پێداویستیه‌كانیان بۆدابینكه‌ن و شوێنی ژیانیان بگۆڕن.
2 ــ بانگ له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین سیاسه‌تی خۆین بگۆڕن گوێ به‌داخوازی خه‌ڵک بده‌ن، ئه‌و جۆره له‌سیاسه‌تكردن ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌مان له‌كه‌دارده‌كات وده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیش شه‌رمه‌زارو ریسواده‌كات.
3 ــ بانگ له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین باپێكه‌وه هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بده‌ین و له‌نیشتیمانی خۆمان ڕانه‌كه‌ین، بێشك ته‌مه‌نی هیچ ده‌سڵاتێك تاسه‌ر نییه‌و ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی پێكه‌وه‌كاردنمان هه‌بێت گۆڕانكاری بۆدۆخێكی باشتر ئه‌سته‌م نییه.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
٢٠-١١-٢٠٢١