لە کەرکوک پیلانگێری سەر ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزار کرا

پیلانگێری نێودەوڵەتی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری کەرکوک لەلایەن تەڤگەری ئازادییەوە شەرمەزار کرا و رایدەگەیەنن تا ئێستا رێبەر ئاپۆ بچووکترین سازشی لەمافی گەلەکەی نەکردوە.

نێوەرەی ئەمرۆ چوارشەممە ١٥/٢/٢٠٢٣، پلانگێریی نێودەوڵەتی سەر رێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان، لە بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەو پلانگێرییە نێونەتەوەییە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادییەوە شەرمەزار کرا.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، بەیاننامەیەکی خوێندەوەو تیایدا هاتبوو: ڕێبەری گەلان بەرێز عەبوڵا ئۆجەلان، ٢٤ ساڵە لەژووری تاکەکەسی دایە لەدوورگەی ئیمڕالی، تا ئێستا بچووکترین سازشی لەمافی گەلەکەی نەکردووە بۆ ئازادیی فیزیکی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٢٢ مانگ تێپەڕدەبێت کە گۆشەگیرییەکی توندی لەسەر بەڕێوەدەچێت و هیچ لێدوان و پەیامێکی ناگات بە گەلی کورد، ڕێگە بەخانەوادە و پارێزەرانی نادرێت سەردانی بکەن.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەر لەبارەی بێ دەنگی ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ وتی: لە هەمانكاتدا دادگای نێودەوڵەتی و سی پی تی لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیری و ئەشكەنجەیەدا بێدەنگ و هیچ هەڵوێستێكیان نییە، ئەمەش دوورە لە هەموو بەهاو بنەمایەكی دیموكراسی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتی و ویژدانی بۆیە داواكارین لە گەلی كوردو گەلانی جیهان لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و دیموكراسی ڕاستیدا هەوڵەكانیان بۆ ئازادی فیزیكی رێبەری گەلان بکرێتە یەك.

IMG_4223

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *