خانمە گۆرانیبێژ و موزیسیانی کورد ئاینور دۆغان، بە یه‌كێك له باشترین گۆرانی بێژه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردرا و خه‌ڵاتی وۆمێکسی پێ به‌خشرا.
وۆمێکس (World Music Expo ) پێشانگەی میوزیکیی جیهانی، کە پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی و گەشەپێدانی موزیکی گەلان، سەنتەرەکەی شاری بەرلینە و هەموو ساڵێک لە دوایین هەفتەی مانگی ئابدا ئەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ. ئەمساڵ ٢٠٢١ ئەم خەڵاتە بەخشرایە خانمە گۆرانیبێژی کورد ئاینور دۆغان.
دەستەی بەڕێوەبەرانی پرۆژەی وۆمێکس ڕایانگەیاند ئەم خەڵاتە بۆ ئەمساڵ بەخشرایە ئاینور دۆغان لەپای هەوڵ و خه‌باته به‌رده‌وامه‌كانی له پێشخستنی هونه‌ری گه‌له‌كه‌ی و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كولتووری گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی دێرینی جیهان.
ئاینور دۆغان له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ئاماژه‌ی بەوەکردووە، كه موزیك كلیلی دۆزینه‌وه‌ی کولتووری گه‌لانه، به تایبه‌ت کولتووری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان ده‌درێت. هونه‌ر و کولتووری جیاواز، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌لی له یه‌كتر جیاوازین، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو گۆرانی و نۆت و ئاوازه‌كانی موزیك هی هه‌موو گه‌لانی جیهان به‌شێكن له کەلەپووری مرۆڤایه‌تی.
دۆغان ئەوەشی وتوە، ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه به نوێنه‌رایه‌تی موزیك و کولتووری گه‌لێكی گه‌وره ئه‌و خه‌ڵاته دەبەخشرێ بە من، كه تا ئێسته ئه‌و گه‌له خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆیان نین و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌شه كه وه‌ك ژنێك نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌م دەکەم، ژنانی نەتەوەکەم هەمیشە له پێناوی ئازادی و یه‌كسانی و ئاشتیدا خه‌بات ده‌كه‌ن.
ئاینور دۆغانی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کورد، لە ساڵی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایکبووە.