چاودێرێكی سیاسیی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی پێویستی لەبەردەستە

چاودێرێکی سیاسیی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم پارەی پێویستی لەبەردەستە ئەمە حاشا هەڵنەگرە، بەڵام ئەیەوێت بەغداد تۆمەتبار بکات، جەختیشکردەوە: پارتیی و یەکێتیی و گۆڕان، حیزبەکانی تر کە بەشدارن لە پرۆسەی سیاسیی هەرێم، بەشدارن لەو تاڵانیی و وێرانکردنەی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا.

لوقمان حەسەن چاودێری سیاسیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: لە ماوەی دەساڵی رابردوودا داهاتی هەرێمی کوردستان کەمی نەکرد، وەک ئەوەی بە ناوی ئابووریی سەربەخۆوە دەستیان کرد بە فرۆشتنی نەوت، خۆی لەخۆیدا فرۆشتنی نەوت نەبوو بەڵکو رادەستکردنی نەوتی هەرێم بوو بەدوەڵەتی تورکیا، چونکە فرۆشتن جیاوازە و رادەستکردن جیاوازە، ئەم پرۆسەی رادەستکردنەی نەوتی هەرێم بە تورکیا وایکرد بەغداد بەشە بودجەی هەرێم نەنێرێت و رایوەستێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر بەهاتنی داعش گۆڕانکاریی لە تابلۆ سیاسییەکەدا روویدا، داعش وەک قەوارەیەکی نوی دەرکەوت لە ناوچەکەدا، دوای کۆتایی هاتن بەداعش، خۆشبەختانە دوایکۆتایی هاتن بەداعش حکومەت و دەوڵەتی عێراق ئەیویست لەسەر پێ خۆی بووەستن. ئەمریکا و ئێرانیش جۆرێک لە رێکەوتن لە نێوانیاندا بەروەپیێشچوو بوو و هەنگاوی نوێنرا بۆ ئەوەی پایەکانی دەوڵەتی عێراق پتەوبێت و سەقامگیربێت. ئەمە ویاکرد حکومەتی نوێ عێراق، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانیی هاوکارییەکی زۆرباش بکرێت چ لەلایەن ئێرانەوە چ لەلایەن ئەمریکاوە.

وتیشی: بۆ ئەوەی چیتر هەژموونی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان و لەسەر عیراق کەم بکرێتەوە، چونکە بەریەک کەوتنێکی زۆر هەبوو لەنێوان بەرژەوەنییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەلایەک، تورکیا ئەوپەیوەندییە گوماناوییانەی لەگەڵ ئێران و رووسیادا دروستی کردبوو، بۆ دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزە، لە هەرێمی کوردستان و لە ناوچەکە دا، لەبەرئەوەی تیشکی سەوزیان دا بە حکومەتی عێراق کەچیتر ئەو تاڵانیی و بردن و دزین  و هەڕاجکردنەی نەوتنی هەرێمی کوردستان درێژەی نەبێت و بەردەوام نەبێت.

ئەوە‌شی خستەڕوو، کە لەرێگەی دادگای فیدراڵی عێراق و دادگای ناوبژیوانی فەرەنساوە، دوو بڕیار دەرچوو یەکێکیان بۆ قەدەغەکردن و راوەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ تورکیا، لەرێگەی بۆڕییەوە بۆ بەندەری جەیهان، دووەمیش قەرەبوو کردنەوەی میلیاردێک و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ حکومەتی عێراق، وەک قەرەبووی ئەو نەوتە و دزیی  و تاڵانییەی کە کراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ کە دەوڵەتی تورکیا بێ رەزامەندی دەوڵەتی عێراق چۆن رێگەی داوە ئەو نەوتە لەوێوە هەناردە بکرێت. ئەمە وایکرد هەرێمی کوردستان توشی جۆرێک لە داڕمانی ئابووریی و بنبەستی ئیداریی بوو، کە هەموو رێگەکانی لێگیراوە، پەنای بردەوە بەر عێراق و بە ناچاریی چەمایەوە بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق.

لوقمان حەسەن ئەوەشی روونکردەوە، حکومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق کۆمەڵێک مەرجیان بەسەر هەرێمدا سەپاند، حکومەتی عێراق مەرجێکی ئەوەبوو چاودێریی کردن و وردبینیی کردنی بەسەر هەموو داهاتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و خاڵە سنورییەکاندا سەپاند، ئەو داهاتانەش ناچێتەوە حەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەتائێستاش ئەو داهاتانە لەنێوان حیزبەکان بەتایبەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان تەخشان و پەخشان، بەو پارانەوە دەکرێت، لەشکرێکی زەبەلاحیان لە تەلەفیزیۆن و رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار ر و پەیجی سێبەر هەیە، یەکێتییش و گۆڕانیش بەو شێوەیە، حیزبەکانی تریش کە بەشدارن لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی مانگانەیان هەیە و بەشدارن لەو تاڵانیی و وێرانکردنەی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا.

ئەو چاودێرە سیاسییە هێمای بۆ ئەوەشکرد، ئێستا بەغداد رەزامەند نییە بەو شێوەیە پارە بنێرێت، کە داهاتی هەرێمی کوردستان لەو پارەیە زیاترە کە دەی نێرێت، لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوادانیی و وەزیری داریی عێراق و ئەندام پەرلەمانەکانی کورد لەبەغداد سەلمێنەری ئەو قسەیە یە، جگە لە بەرپرسانی پارتی. جەختی لەوەشکردەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پارەی پێویستی لەبەردەستە ئەمە حاشا هەڵنەگرە، ئەمە لێدوانی زۆربەی بەرپرسکانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەمەیش بۆ ئەوەیە بەغداد تۆمەتبار بکات و دۆخێک دروست بکەن نازانی چی پیلانێکی لە پشتە، ئەگەری ئەوەش هەیە جارێکی تر نەوت رادەستی تورکیا بکەنەوە و هەروەها رەنگە غازیش رادەستی تورکیا بکەن و کارەساتی خراپتر بەسەر هەرێمی کوردستاندا بهێنن.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …