هۆکارەکانی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە کەرکوک

  کۆمەڵ سەرمەد     

کەرتی کارەبا بە ملیاران دۆلاری تێدا خەرجکراوە ، بەڵام تاوەکو دێت  کەرتی کارەبا زیاتر خراپتر دەبێت، ئاشکراشە ئەو پارانەی بۆ ئەوکەرتە دابین دەکرێ دەدزرێت.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی کەرکوک سەبارەت بە تەقاندنەوی تاوەرەکانی کارەبا لە کەرکوک بۆ مەڵپەری تەڤگەری ئازادیی دەڵێت” کەرتی کارەبا لە عێراق و تایبەت لە کەرکوک وەکو دۆسیەکی شاراوە مامەڵەی لەگەل دەکرێ و بێگومان کەرتی کارەبا لە ٢٠٠٣وە هەموو ساڵێک بوجەی تایبەتی بۆ تەرخانکراوە، دەتوانم بڵێم کەرتی کارەبا بە ملیاران دۆلاری تێدا خەرجکراوە ، بەڵام تاوەکو دێت  کەرتی کارەبا زیاتر خراپتر دەبێت، ئاشکراشە ئەو پارانەی بۆ ئەوکەرتە دابین دەکرێ دەدزرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد” تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا ماوەیەکە لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە و چەندین تاوەری کارەبا تەقێنراونەتەوە، ئەمەش دوو دوولایەنی هەیە  لایەنێكیان پەیوەستە بەو شڵەژانە سیاسییە و سەربازی وئەمنیەی کە لە عێراقدا هەیە داعش  جارێکی تر دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە و جارێکی تر بێتەوە گۆڕەپانەکە دەیەوێت وجودی خۆی بسەلمێنێ  و خۆی بکاتەوە بە ڕۆژەڤ.

لایەنێکی تری پەیوەندی بە کەرتی کارەباو هەیە کە دۆسییەکی شاراوەیەو پڕ لە فەسادی و گەندەڵییە وە هەر چاکردنەوەی تاوەرێكی کارەبا ٢٥ملیۆن دیناری بۆ سەرفکراوە و ئەمەش جێی گومانە کە بۆچی بەردەوام تاوەری کارەبا دەتەقێندرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا بە فەرمانی  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێزی ئەمنی بۆ تاوەرەکان دانراوە بۆ پارێزگاری بەڵام، دەبینین بەردەوام تاوەرەکانی کارەبا دەتەقێنرێنەوە.

ڕاشیگەیاند” تاوەرەکانی کارەبا چ داعش بیان تەقێنێتەوە چ ببێتە قوربانی ململانێی ئەو کەرتە  لە نێوان کوتلە سیاسییەکان یاخود کۆمپانیاکانە ئەوەی باجەکەی ئەداد خەڵکی عێراقە و بە گشتی و خەڵکی کەرکوک بە تایبەتی، چونکە ئەمرۆ نزیک (٧-٨) تاوەری کارەبای گەورە لە کەرکوک تەقێندراونەتەوە لە ماوەی رابردوودا چەندین تاوەری گەورە لە پارێزگاکانی وەک ئەمبار و ناسریە و بەغداد و پارێزگای تر تەقێنرایەوە ئەتوانین ئەوەبڵێن ئەوەی قوربانی سەرەکیەو هەموو دۆسیەو شاراوەکانی ترو کەرتەکانی ترو خزمەت گوزیاری لە عێراقدا ئەوەی قوربانی سەرەکیە هەر خەڵکی عێراقە بۆیە، بە بڕوای ئێمە باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی جارێکی تر خەڵکی نەبێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان و بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی هەیە دەست تێوەرنەدانی کۆمپانیاکان و دەستتێوەرنەدانی لایەنە سیاسییەکان و کوتلە سیاسییەکان لە کەرتی کارەبادا، بشتوانرێ بەدیلی کارەبا بدۆزرێتەوە وە باشترین چارەسەر وەزەی خۆرە وەک بەدیل دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت.

هەروەها چێکی بکە

کرێسپۆ: تا ئۆجالان لە زینداندا بێت تورکیا دیموکراسیی بە خۆیەوە نابینێت

ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، ڕایگەیاند، ئەوان پێداگرن لەسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *