خەڵاتی کلارا زێتکین درایە گوڵتان کشاناک

لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە سەر تۆڕی تویتەر، ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە ئاشکرایان کردووە، کە وەک ژنی نموونەی ساڵ خەڵاتی کلارا زێتکین بەخشراوەتە گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد لە زیندانی کاندرا و پیرۆزباییان لە کشاناک کردووە، جەختیشیان کردووەتەوە، کە لە بەرامبەر سیستمی پیاوسالاری بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

فەلەکناس ئوجا

خەڵاتی کلارا زێتکین لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە هەر دوو ساڵ جارێک دەبەخشرێتە ئەو ژنانەی کە بەشێوەی چالاک بۆ مافی ژنان تێدەکۆشن، ساڵی ٢٠١٧ـەش ئەم خەڵاتە لە باکووری کوردستان بەخشرایە فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئامەد.

کلارا زێتکین

کلارا زێتکین ژنە سیاسەتمەداری ئەڵمانی بووە، کە بۆ یەکەمجار ڕۆژی هەشتی مارسی وەک ڕۆژی ژنان کردە جەژن و لە ساڵی ١٩٥٤ـەوە خەڵاتی کلارا زێتکین لەلایەن پارتی چەپی ئەڵمانیاوە دەدرێتە ئەو ژنانەی داکۆکی لە مافی ژنان دەکەن.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *