دژی فشارەکانی پارتی ٣٨ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە

مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر، کە لە زیندانی هەولێر زیندانیین، لە بەرامبەر فشارەکان بۆ ناچارکردنیان بە یەکپۆشیی و مامەڵەی نەشیاو، ماوەی ٣٨ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

لە ١٧ت تەمووزی ٢٠١٩دا لە دژی پلەدارێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە ناوی عوسمان کۆسە هێرشێک ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا کۆسە و هاوڵاتییەکی عێراقیی بە ناوی نەریمان عوسمان و هاوڵاتیەکی هەولێر بە ناوی بەشدار رەمەزان گیانیان لەدەستدا. مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر بەهۆی ئەو هێرشەوە دەستگیرکرابوون. داغ و ئەر لە زیندانی هەولێر راگیراون.

مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر لەو رۆژەوەی راپێچی زیندانکراون بەردەوام پرسی پێشێلکردنی مافەکانیان ئەکەوێتە بەرباس. مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر لە دوایین نمونەدا بە هۆی فشارلێکردن و ناچارکردنیان بە یەکپۆشی لە ١٨ی ئایاردا مانیان لە خواردن گرت، چالاکیەکەی داغ و ئەر لە رۆژی ٣٨ەمیندایە.

داغ و ئەر لە دژی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجە لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو و بەهۆی ئەوەی ئەو کاتە داواکارییەکانیان قەبوڵ کرابوو دوای ١٤ رۆژ کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنابوو.

هەروەها هەردوو زیندانییەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانیان رۆژووی مردنیان دەستپێکردبوو. دوای ئەوەی بەڵێن درا کە کۆتایی بە پێشێلکاریی بەرامبەریان بهێندرێت، لە نۆیەم رۆژدا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنابوو.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …