عادل عوسمان
لە دەیەکانی ٧٠،٨٠ و٩٠دەکانی سەدەی بیستدا، ھەستیاریەکانی کۆمەڵگەی جیھانی بەرامبەر دەستبردن بۆ بەھا گشتی و ژیاری و ژینگەییەکان گەورەبوو ڕێگری لێدەکرا. سەرمایەداری زۆر بەئاسانی نەیدەتوانی ئەو بەھایانە، کە جوانیەکانی کۆمەڵگە بوون بەئاسانی تێپەڕێنێت. کاتێک ڕوداوێکی ھەستیار ڕوی دەدا، بۆڕاگەیاندنەکان، بینراوو بیستراو سنوردابوو قسەکردن لەسەری و زۆرکات، ئەو سنورداریە ئاستەکانی تەمەنیشی دەگرتەوە. بۆیە زۆرکات لە ڕوداوەکاندا بۆڕاگەیاندنەکان ئەوە مەرج بوو بنوسرێت بۆ خوار “تەمەنی ١٨” نەشیاوەو دیمەنەکانی خوێنڕشتن و کوشتن بە تارماییەک دادەپۆشرا.
باسکردن لە وشک کردنی سەرچاوەسروشتیەکانی ئاو، بەبیابان کردن، بڕینەوەی دار و لەناویدا دارە بەتەمەنە مێژوویەکان، سوتاندنی دارستانەکان، پیس کردنی ئاوو ئاوەڕۆو ڕوبارو ئۆقیانوسەکان، بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی، ژنکوشتن و سوتاندن و دەستدرێژیە ڕەگەزیەکان ھێڵە سورەکان بوو کە دەست بۆبردنی دوچاری کاردانەوە، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی ناوچەیی و جیھانی دەبوەوە. بزوتنەوە کرێکاری، فیمینیستی، ژینگەیی و دژە ئەتۆمیەکان بەرھەمی ناڕەزایەتی مێژویی ئەو سەردەم بوون، نیشانەی ھەستیاری بەرزی کۆمەڵگەبوون بەرامبەر بەدەستدرێژیەکانی سەرمایەداری بۆ سەر ھەموو بوارەکانی ژیان.
سەرمایەداری بۆئەوەی ئەو دۆخە نەشیاوو قبوڵ نەکراوە بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنێت. لەڕێگەی شەڕە ناوچەییەکان، جیھانیەکان و گەورەکردنی ھەستە ڕەگەزپەرستی، نەتەوەیی، ئایینی، ڕەنگەکانەوە، لە ھەستیاریەکانی کۆمەڵگەی دەدا. بۆئەو مەبەستە ڕاگەیاندن جێگەی گەورەی گرت. بەتایبەت لەسەردەمی تۆڕە جاڵجاڵۆکەییەکەی ڕاگەیاندنی ئەلکترۆنی و بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکان دەوری کاریگەری ھەبوو لە ئاسایی کردنەوەی دەوروبەرە شەڕانگێزانەکان. ئەگەر لە کۆندا کوشتنێک ئاڵۆزی، ناڕازیبوون و شۆڕشی لێدەبوەوە، ئەوا ئێستە نیشاندانی دیمەنە خوێناوی و کۆشتن و سوتانەکانیش بوەتە ڕوداوگەلی ئاسایی.
ئەگەر سەدەی ٢٠سەدەی نیشاندانی ھەستیاریەکانی کۆمەڵگەبوو بەرامبەر بە دەستدرێژیەکانی سیستەمی سەرمایە، ئەوا سەدەی ٢١ سەدەی ھێرش و دەستدرێژی سەرمایەیە بۆسەر ھەستیاریەکانی کۆمەڵگە. دڕندەیی و وەحشیگەری سەرمایە لەم سەردەیەدا گەیشتوەتە ئاستێک کە گەلێک بەچەکی کیمیاوی، ئەتۆمی تاکتیکی کوشتار دەکرێت، نیشتیمانەکەی بە سوتماک دەکرێت، گەلەکەی ئاوارە و برسی و کۆمەڵکوژ دەکرێت و ھێرشکاران و بکوژانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان، کەلەڕاستیدا ناوەندی کوشتنی مرۆڤەکانەو دەزگای دەوڵەتە دڕندەکانە، ئەنجومەنی ئاسایش نەخشەو وێنەی ئامانجە قڕکەرو پاکتاوکارەکانی ڕادەگەیەنێت. کەچی لەبری ڕاوەستاندنی، ئەرێنی دەکرێت و ھاوکاری سیخوڕی، ھەواڵگری، لۆجەستی سیاسی و بڕیاری شەڕو ھاوکاری چەک و تەقەمەنی دەکرێت. ژینگەی ژیانی مرۆڤەکان، گوندو شارەکانی وێران دەکرێت و تێکدەدرێت. سەرچاوەی ژیانی لێدەبڕن، بێ ئاوی دەکەن، لە ژێربینای ئابوری و ژیاری دەدرێت، کارەبای ناھێڵن، پێخاویستیەکانی خزنەتگوزاری، تەندروستی و پێداویستیەکانی دەبڕن، بەڵام لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ھەبونی ڕوداو، نەک ڕێگری کردن لێی، بڵاو دەکرێتەوە. بەبڵاو کردنەوەی لێدانی کوشندەیە لە ئاسایی کردنەوەی ھەستیاریەکان، لەپاشاندا، پەرەدان بە دڕندەیی، کاولکاری و قڕکردن.
مناڵەکان، نەخۆشەکان، خاوەن پێداویستە تایبەتەکان لەناو دەستڕانەگەیشتن (محرومیەت) بە پێداویستیەکاندا، دەخرێنە ناو زۆرو زەحمەتیەوە. واش نیشان دەدەن کە باسیان کردوە. وێنەکان ڕوپۆشیان لەسەر دانانرێت! ناشاردرێنەوە! ژێر تەمەنی ١٨ ساڵیان لەسەر نانوسرێت!. تەنیا لەبەر ئەوەی سیستەمی دڕندەی قڕکەرو قازانجپەرستی سەرمایە بە ئاسانی بتوانێت ھێرشی سەر کۆمەڵگە بکات و ئیرادەکەی بشکێنێت و ئەو خەریکی کۆکردنەوەی سەرمایەو قازانج و داگیرکاری بێت.
لەدوای دەیەی ٢٠سەدەی ٢١ و دەرکەوتنی داعشەوە، دۆخەکە زۆر پڕ مەترسیانە درێژەی پێدەدرێت، نەک کوشتن، سوتاندنی بە کۆمەڵی خەڵک بەزیندانی کراوی لەناو قەفەسداو نیشاندانی لە ڕاگەیاندنە جیھانی و ناخۆیی و ناوچەییەکان و بازرگانی کردن لەگەڵ بکوژاندا، وای لە ھەستیاریەکانی کۆمەڵگە کردن، نەک ئاسایی بێت، بەڵکو بێخەمانە وەک ڕوداوی ڕۆژانە وەریبگرێت و نەک دوبارە بەڵکو چەندبارەو ھەزاربارەی بکاتەوە.
دۆخی ھێرشەکانی داعش دۆخی وێرانکردنی زھنیەتی کۆمەڵگە، ھێرشی داگیرکاری، پەرەپێدانی کوشتارو قڕکردن بوو. ھێرشی وێرانگەری کۆمەڵایەتی و نەھێشتنی ھەرچی بەربەستەکانی قازانجپەرستی سەرمایەو تێکشکاندنی تێکۆشانەکانی بەرەنگاربونەوەی سیستەمی سەرمایەبوو. بەڵام؛
گەلێک کە بڕیاری قڕکردنی دراوە، ژیاوەتەوە ھەستاوەتەوەو لە بەرامبەر سیاسەتی قڕکەرو ئاسایی کەرەوەدا، ھاتۆتە گۆڕەپان و لەبەرامبەر بێ ھەستیدا، بەرخۆدان، تێکۆشان و ڕاگرتنی وەحشیگەری سەرمایەی کردو پەرەی بەگەشەی ھەستیاریەکانی کۆمەڵگەدا. چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی کوردان، چ لەسەر ئاستی جیھانی. بۆیە بزوتنەوەیەکی سەرلەنوێی نەک پڕ ھەستیاری بەڵکو بەسیستەمبوی ئەڵتەرناتیڤی لەسەر پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکرات، پێکەوە ژیان، ئازادی ژن و ئیکۆلۆژیای ژینگەپارێزو کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک پێشکەش کردوە.
تەواوی سیستەمی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری بە ئاستی دڕندەییەک گەیشتوە، کە جگە لە کۆمەڵگە دیموکراتیکە خۆجێیەکان و کۆنفێدراڵیزمی دیموکراتیک و نوێگەری دیموکراتیکانەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، ھیچ ھەبویەکی تر ڕایناگرێت.
Amin Xesro, Bashur Bashur and 45 others
6 comments
Like
Comment
Share