لە شاری سلێمانی بە دروشمی “ئیدی بەسە سیستمی زیندانی و گۆشەگیری ئیمراڵی، دەستبەجێ ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان” بەدەستپێشخەری کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/٢/٢٠٢٣ خۆپیشاندانەکە لە شەقامی سەهۆڵەکەوە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئۆجالان و وتنەوەی دروشمی ” بێ سەرۆک ژیان نابێ، ئازادیی ئازادیی بۆ ئۆجالان ئازادیی، بژی سەرۆک ئاپۆ” بۆ بەردەم باخی گشتی بەڕێکەوتن.
لە ڕێپێوانەکەدا سەدان ئازادیخواز لە سیاسەتمەدار، چالاکوان، پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتییانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەشدارییان کردبوو.
محەمەد بەکر بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە، هەر تەنیا دژ بە بەڕێز ئۆجەلان و بزووتنەوەی ئازادیی نەبوو، بەڵکو دژ بەهەموو گەلی کوردستان و گەلانی خۆرهەڵاتی ناوین بوو. ئامانجی یەکەمی ئەو پیلانگێڕییە: لەناوبردنی ئیرادەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد و سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن و توانەوەی گەلی کورد بوو، کە لەپێناو ماف و ئازادییەکانیدا شۆڕشێکی مەزنی بەرپاکردووە و بووەتە خاوەن ئیرادەیەکی تۆکمە و مەزن. لەلایەکی دیکەوە؛ ئەم پیلانگێڕییە دەستتێوەردانێکی بەرژەوەندیخوازانەی دەوڵەتانی سیستەمی سەرمایەی جیهانی بوو بۆ کوردستان و ناوچەکە.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: ئێمە وەک کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلان لە باشووری کوردستان، کە بەرگریکردن لە ژیان و تەندرووستی و ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان بە ئەرکی سەرەکیمان دەزانین، رایدەگەیەنین کە ئەم دۆخە مەترسیدارەی لە ئیمڕاڵی دەگوزەرێت، (CPT) و کۆنسە و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و هەموو ئەو دەوڵەتانەی بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکەدا کردووە بە بەرپرسیار دەزانین. بەڕێز ئۆجەلان لەدەرەوەی زیندان و لەناوەوەی زینداندا لە پێناو ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد و بەیەکەوەژیانی ئازادانەی گەلان و چارەسەرکردنی دیموکراتیانەی پرسی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە تێکۆشانی کردووە..
لە بەیاننامەکەا ئەوەش هاتووە: بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئەم گۆشەگیرییە توند و رەهایە لەسەر بەڕێز ئۆجەلان هەڵگیردرێت و بەگوێرەی یاساکانی ئەوروپا و تورکیاش یاسای “مافی هیوا” بۆ بەڕێز ئۆجەلان جێبەجێبکەن و دەستبەجێ لەزینداندا ئازاد ببێت.
تارا حسێن بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-ی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌كه‌ینه‌وه كه تا رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، نه پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه كوردستانیش ئازاد ده‌بێت، نه خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش سه‌قامگیر و ئاشته‌وا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رك به‌و راستییه‌ش ده‌كه‌ین كه ئازادی بەڕێز ئۆجالان و تێكشاندنی فاشیزم و داگیركاری و گۆشه‌گیریی به‌یه‌وه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن. چونكه له‌بنچینه‌دا دۆزی بەڕێز ئۆجالان و دۆزی گه‌لی كورد و كوردستان یه‌ك دۆزه و به‌یه‌كه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ئەوەش هاتبوو: له‌یادی ئه‌م رۆژه ره‌شه‌دا، بانگه‌وازیی له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه‌وا به‌یه‌كه‌وه و به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری تێكبشكێنین، رێبه‌ر ئۆجالان ئازاد بكه‌ین و كوردستان بپارێزین، كاتی ئه‌وه هاتووه به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی تێكۆشان و به‌رخۆدانی خۆی بچنێته‌وه و سیسته‌می كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بونیاد بنێت و به ئازادی، ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر بژیت.
بان‌و هەڵەبجەیی وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستانی ـ ڕژاک پێشکەشکرد و وتی: ئەمڕۆ گەلی کورد شانازی بەڕێبەر ئۆجالانەوە دەکات، چونکە بووەتە خاوەنی فکر و فەلسەفە و لەبەرامبەر داگیرکەران و دوژمنان لەبەرخۆداندایە، هەموو گەلی کورد بەتایبەتی ژنان قەرزاری ڕێبەر ئاپۆن، بۆیە داوای ئازادکردنی دەکەین و دەڵێین ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە.
لە کۆتاییدا لەلایەن هەریەک لە حزبی شیوعی کوردستان و حزبی کۆمەنیستی کوردستان وتاریان پێشکەشکرد و جەختیان لە ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان کردەوە.