چەندێکی تر ئازادیی دەخنکێنن

گروپێک لە ژنانی « رژاک » کە رێکخراوێکی کۆمەلگەی مەدەنین و کار بۆ ئازادی و ووشیارکردنەوەی ژن دەکات، لە باشوری کوردستان دوای بەشدار بوونیان لەو یادە پر ئازارە و  ولە کاتی گەرانەوەیان لە بازگەی پ د ک دەستبەسەر دەکرێن و لە ئاسایشی ھەولێرن و تا ئەم کاتەش ئازاد نەکراون.

ڕووناک مەجید ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان   سەبارەت بە ستگیرکرنی سێ ئەندامەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک بە ماڵپەری تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیاند: سیستەمی حکومەتی باشوری کوردستان سیستەمێکی بنەمالەیی و دیکتاتۆر و خۆسەپێنن، گەلی باشووری کوردستان دەیان سال خەباتی کرد و بە سەدان ھەزار شەھیدی لە پێناو ئازادیدا و خاک  ونیشتمان بەخشیوە کە بەرھەمەکەی راپەرین و دروست بوونی حکومەتی ھەرێمی کورددستانە ، بەلام لە سایەی ئەم دەسەلاتە ملھورە ژیانی لە گەلەکەمان تال کردووە لە ھەموو روویەکی ژیانەوە ، بەوەوە نەوەستاوە دەنگە ئازادەکان زیندانی دەکات و تیرۆر دەکات .

ئاماژەی بەوەشکرد:  لە ٢٠١٤/٨/٣ کاتێک  پ د ک شەنگال چۆل دەکەن و خەلکەکەی بە جێ دەھێلن بۆ گەورەترین گروپی تیرۆرستی لە جیھان  داعش   کە روبەروی کۆمەلکوژیان دەکەنەوە و بە ھەزارەھا ژنی کورد لە بازارەکاندا کرین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت ، لە ٧ ھەمین سالیادی کارەساتی شەنگال گروپێک لە ژنانی « رژاک » کە رێکخراوێکی کۆمەلگەی مەدەنین و کار بۆ ئازادی و ووشیارکردنەوەی ژن دەکات لە باشوری کوردستان دوای بەشدار بوونیان لەو یادە پر ئازارە و  ولە کاتی گەرانەوەیان لە بازگەی پ د ک دەستبەسەر دەکرێن و لە ئاسایشی ھەولێرن و تا ئەم کاتەش ئازاد نەکراون کە خاوەنی مندالی تەمەن دوو سالەن.

ئەو ئەندامەی تەڤگەری ئازادیی وتیشی: دەپرسم لە سەرانی  پ د ک  چەندێکی تر ئازادی دەخنکێنن و چی دیکە ماوە بەسەر ئەم میللەتەدا بیھێنن خیانەتکردن ، کۆمەلکوژی ، زیندانی کردن ، بێ سەروشوێن کردن تەرحیل کردن ، تیرۆر کردن ، برینی قوتی خەلکی ، بە پارتی کردن ، ئەمانەش ھەمووی پیشەی حزبی بەعس و ( صدام حسين ) ی دیکتاتۆر بوو بۆیە ئێوەش ھەمان چارەنوس چاوەرێتان دەکات .

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *