هۆشداریی ئەدرێت لە هەوڵی بارزانیی بۆ کۆنترۆڵکردنی شەنگال

جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا، هۆشدارییدا لە هەوڵی مەسعود بارزانیی سەرۆکی پارتی بۆ موزایەدەکردن لەگەڵ حکومەت و خنکاندنی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە بە سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر شەنگال و داگیرکردنی رێگای گەشە و ڕێگای ئاورێشم، یان ئەو کەناڵە وشکەی کە بەم ناوچەیەدا تێدەپەڕئەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شەبەکیی جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا، بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بییرلەوە ئەکاتەوە کۆنتڕۆڵی تەواوی شەنگال-بکات لە رووی دەسەڵات و ئیدارەییەوە، ئەمەیش رەهەندێکی ستراتیژیی هەڵدەگرێت، بەگوێرەی ئەوەی هەوڵدەدات دەستبەسەر شەنگال دا بگرێت و ناوچەیەک بدۆزێتەوە کە لە رێگەیەوە رێگای گەشە و ئەو ئەو کەناڵە وشکە کۆنترۆڵ بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم هەوڵدەدات بەشێک بێت لە رێگای گەشە و پڕۆژە ستراتیژییەکان کە حکومەت کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی لەناو ئەو کەناڵە وشکەی کە بە شەنگالدا تێدەپەڕێت لە پارێزگای نەینەوا

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو سێ پڕۆژەیەی کە رێگای ئاوریشم و گەشە یان ئەو کەناڵە وشکەی کە لە نێوان شەنگال و تەلعەفەردا تێدەپەڕن، بەرەو سێگۆشەی عێراقی-سوریا-تورکیا نوێنەرایەتیی ئەکەن، پاڵ بە مەسعوود بارزانییەوە ئەنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی پێشتر ئاماژەیان پێکرا بۆ بەدەستهێنانی سوودی کەسیی، لە رووی ئابوورییەوە ئەم عێراق ئەخنکێنێت و بەم هۆیەوە ئەیەوێت موزایەدە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی بکات.

وەرگێڕانی: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …