ئەمە کارەساتە.. ئەمە ناخ ھەژێنە..!!

دڵشاد مەجید

یەکێ لەو چیرۆکانەی ٢٠١٤/٨/٣ ئێزیدیەکان ..

باوکی یوڤا لەترسی چەکدارانی داعش، یوڤای کچی لەکاتی ھەڵاتن لەپشتەوەی سەیارەکە لێی دەکەوێتە خوارێ.
ناچار بۆ دەربازکردنی خاوخێزان و کەسوکاری، ئۆتۆمبێلەکە ڕاناگرێ.. چونکە بەھەڵگرتنەوەی یوڤای کچی.. ھەرھەموویان دەکەوتنە دەست داعش..
تەنیا باوکە بەمە دەزانێ .. ئەوانی تر لەبەر ترس کەس ئاگای لەکەس نابێ.. کەدادەبەزن.. دایکی یوڤا بە پیاوەکەی دەڵێ کا یوڤا.. باوکەکە بەقوڕی پر گریانەوە دەڵێ من شەرمم لەخۆم کردەوە دەستی ژنەکەم گرت و بردمە ئەولا پێم ووت یوڤا بەم شێوە ڕۆیشت.. دەستم دامنێت باسی مەکە با حەیامان نەچێ..!!
باوکە بەقورگی پر گریانەوە دەڵێت، مرۆڤ دینارێک یا شتێکی لێ بکەوت.. ھەڵیدەگرێتەوە.. کەچی تۆ نەتوانی کچی خۆت لێ بکەوت ھەڵیبگریتەوە.. ئەمە چ زوڵمێکە .. ؟؟
خوێنی یوڤا و دەرد و ناسۆری دڵی باوک و دایکی یوفا دەبێ لەگەردەنی کێ بێ.. ؟؟

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *