پەکەکە کار بە دەستەواژەییەکی ژاپۆنی دەکات..ئەو دەستەواژە چییە؟.

نیاز حامید

پەکەکە بۆچی شەڕی پارتی ناکات؟!..
رۆزای سوێدی چی دەکات لە کوردستانا؟.
کاتێ خیانەتێکی پارتی بەرامبەر گەلی کورد وگەریلا دەکرێت، کەسانێکی زۆر لە دڵسۆزییان، ئەو پرسیارە دەکەن: بۆچی گەریلا دەست لە پارتی ناوەشێنێت وتۆڵە بکاتەوە؟!.
ئەم پرسیارە جێگایەکی زۆر لە سۆزی مرۆڤەکان داگیردەکات، لێ لۆژیکی پەکەکە کە لەسەر بناغەی فەلسەفەیەکی قوڵی مرۆیی و مێژوویی و تێگەیشتن لە جیوپۆلیتیکی ناوچەکە وجیهان سەرچاوەدەگرێت، بۆیە بە سۆز کارناکات و، دوور مەودا لە پرسەکان دەڕوانێت.
چونکە پەکەکە زادەی بیرمەندێکی جیهانییە، ئۆجەلان، پەروەردە کرۆکی بوونیەتی، بۆیە تێناکەوێت، هەڵە دەکرێت لە پراکتیزەکردن، بەڵام هەرزوو خۆی راستدەکاتەوە. دەتوانم دەیان لەو شکستانە بەنمونە بهێنمەوە، کە لە شکست سەرکەوتنی دورستکردوە.
پارتی رێکخستنێکی سیاسی نییە، خێڵەکی بوو، لێ ئێستا تێکەڵەیەکە لە گروپێکی خێڵەکی و ئەندام بوون لە دەزگای شەڕی تایبەت بۆ توناکردنی کوردان.
بە پێچەوانەی پەکەکە، پارتی باوەڕی بە لۆژیکێکی فاشیانە هەیە کە دەڵێت: بەهێزم بۆچی تەنازول بکەم، بێهێزم چۆن تەنازول بکەم!. لەو بەینەدا بۆ سەرگرتنی ئەم لۆژیکە سەقەتە، تەعویز دەبێت بدات.
پەکەکە باوەڕی بە ئیدیۆمێک هەیە، ئیدیۆمێکی ژاپۆنی کۆن: ئەو سەرکەوتنانە هەڵبژێرە کە تیێیدا پێویست بە شەڕ نەکات.
پەکەکە بەشەڕ نەکردنی لەگەڵ پارتی، شەڕێکی گەورەی بردۆتەوە، شەڕی بچووککردنەوەی پارتی و پاڵنانی بۆ قوژبنی راستەقینەی خۆی کە باوەشی داگیرکەران و، لەوێشدا دەتوێتەوە. پارتی لەناو خودی خۆی ناکۆکیگەلێکی تووشهاتووە، رۆژ دوای رۆژ بچووک دەبێتەوە و لەبەردەم خەڵکی بێزراو دەبێت.. سەیری بادینان بکە، چتۆ شۆڕشی مەدەنی جەماوەری گەورەی تێدا خوڵقاوە و، هەتا دێت گەورە دەبێت، لەکاتێکدا بادینان بەقەڵای خۆی دادەنێت، تەنها لە بادینان زیاتر لە ٥٢ کادیری یەکێتی، نەک چەکدار، بەتەنها لە دوای راپەڕینەوە، تیرۆر کردووە. هەردەنگێکی ئازادی تێدا تیرۆر یا بەپارە کپ کردووە، یەکگرتووی تەفروتوناکرد، لێ ئێستا چیتر قەڵای پارتی یا خیانەت نییە.
پارتی بەشەڕکردن، تەمەنی زێدە دەبێت، شەڕ وئاژاوە ژینگەی خۆیەتی، بۆیە لە هەوڵی زۆری شەڕ پێفرۆشتنی گەریلادایە، لێ گەریلا ئەو خواستەی پارتی لە گۆڕدەنێت یا بێکاریگەری دەکات.
راستە پارتی توانای شەڕی نییە، لە رووی سەربازی بێکەسە، چونکە پەکەکە ماهیەتی بۆ گەل ئاشکرا کردووە، ئەمە دەرئەنجامی کەڵەکەبووی ئەم لۆژیکەیە کە پێشتر باسمان لێوەکرد. ئەوە لۆژیکی پەکەکەیە، ناساندنی پارتی وەک خۆی، کە سەرکەوتنێکی بەروومەت بێ تەقاندنی یەک گولە، گەرەنتی دەکات.
لەناو گەلی کوردستاندا لە باشوردا و هەرسێ پارچەکەی دی، بەهاکانی کوردان هەرگیز خیانەت قەبوڵ ناکات، کاتێکیش پارتی وخیانەت دەبنە دوانە، ئیدی گەل نەفرەتی لێدەکات، ئەو متمانە نادەن بە پارتی تا بوێرێ شەڕی گەریلا بکات.
لە ٢٠١١ دا، کاتێ دەزگای جاسوسی ئیتلاعات، یەکێتی وپارتی داوەتی تاران دەکات بۆ ئەوەی شەڕی گەریلا بکەن و تەڤلی پیلانی تورکیا-ئێران بن، لەوێدا بەراشکاوی هەردولا بە رایەدارنی ئیتلاعات-میتیان گوتبوو : ئێمە لەبەر رای گشتی خەڵکی بوێری ئەوەمان نییە، شەڕی گەریلا بکەین، دەنا زۆرمان پێخۆشە پەکەکە لەناوببەین، دوژمنی ئێمەشە، بەڵام چیتان دەوێت لە جاسوسیکردن و گەمارۆدانی قەندیل بێ سێودوو بۆتان دەکەین، ئامادەین لە میدیاکانمان گەریلا رەش بکەین و پرۆپاگەندەکانتان دژی ئەوان، دەقاودەق بۆ بڵاوبکەینەوە و لە ناودەنگی پەکەکە بدەین، بەڵام ناتوانیین سنگ بەسنگ شەڕی گەریلا بکەین، تەجرەبەمان هەیە، کەس شەڕی گەریلامان بۆ ناکات.. ئەم دۆکمێنتە بەرپرسێکی یەکێتی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە بۆ میدکارێکی درکاندبوو، ئەویش لە کتیبێکدا دەیەوێت لەماوەیەکی نزیکدا، بڵاوی بکاتەوە.
پەکەکە لەسەرەتادا، شەڕی کوردبوونی لە کەسێتی گەلدا کرد، دواتر دەستیدا شەڕی دوژمن و، تا ئێستاش ئەوەتا بەردەوامی پێدەدا.
بەکورتی پەکەکە پێش ئەوەی گەل قازانج بکات دەیەوێت بەهاکانی مرۆڤایەتی لە میانی بەرزراگرتنی بەهاکانی کوردەواریدا قازانج بکات. ئەگەر بەهاکان قازانج کرا ئیدی گەلیش قازانج دەکرێت، ویەکتر تەواو دەکەن.
شەڕی گەریلا، شەڕی بەهایە، شەڕی تۆڵەی خێڵ و کۆڵان نییە.

وێنەکەی دووهەم : هی شەڕڤانێکی یەپەژەیە، رۆزا کە سوێدییە، داینەمۆی پشت ئەو بەرخۆدانە، فەلسەفەی بەهاکانە، کە ئۆجەلان، بۆ مرۆڤایەتی دایهێناوە.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *