د. كەریم شەریف قەرەچەتانی
دلتەنگ مەبە بە هاروهاجی یان هەڵسوكەوتە نامۆكانی منالەكەت.
بۆ نمونە: مناڵێكت هەیە زووتوڕە دەبێت و بەهەڵسوكەوت و رەفتای دلخۆشت نەكات بەلام كەگەورەبوو دەگۆرێت و گۆرانكاری بەسەردادێت یان لەوەیە منالێكی زۆر لەسەرخۆ و باش بێت كورد ووتەنی (بەرەحمەت بێت) بەلام كە گەورەبوو لەوانەیە بێتە مایەی سەرئێشە بۆ دایك و باوكی.
بەراوردی منالەكەت مەكە بە خۆت ئەو وەك تۆی لێنایەت!
ئەوانەی زانستین دەزانن كە منال تا دەگاتە تەمەنی (١٨) سالی زیاتر لە١٠ جار گۆرانكاری لەهەلسوكەوت و شێواز و بیركردنەوەیدا ڕودەدات.
دەبێت لەبیرتان بێت ئەمڕۆ تەكنەلۆژیا بە تایبەت ( ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەفیزێۆن) كاریگەری گەورەی هەیەلەسەر هەلسوكەوت.
پرۆفیسۆر شارۆن لەزانكۆی لەندەن دەڵێت: دایك و باوك و رۆڵی گەورەیان هەیە لە پەروەردەی مناڵ بەڵام ژینگە و گۆرانكاریە جیهانیەكان وەك تەكنەلۆژیا زیاتر كاریگەریان هەیە و سەرئەنجام لە چوارچێوەی پەروەردەی خێزانی دەردەچن.
بۆ ئەوەی تووشی پەروەردەی هەڵە نەبین پێویستە ئەم هەڵانە لە پەروەردە كردنی مناڵدا نەكەین:
یەكەم: (منالەكەت بەراورد مەكە بەمنالانی تر) واتا ئەگەر مناڵی تۆ هار و هاج بوو مەڵێ دەبێت وەك مناڵ فلان كەس و بێدەنگ بیت سەرئەنجام هەست بەكەمی دەكات.
دووەم: ووشەی ناڕێك وەك جنێو، بەكارهێنانی وشەی گاڵتەجاڕی هەلەیە و بوار بە ئەویش دەدەیت هەمان قسە دوبارە بكاتەوە، كەواتە كێیە منداڵەكانی پەروەردە دەكات؟ منداڵەكان بەكێ دەچن؟
سێیەم: سزادانی جەستە زۆر هەڵەیە تكایە نازیان مەدەنێ بەڵام لێیان مەدەن دەتوانیت سزای بدەی بەوەی كە شتێكی بۆ نەكڕێت بەلام لێدان هەڵەیەكی گەورەیە و فێری توندو تیژی دەبن .