دەستەی ژن لە تەڤگەری ئازادیی: پێویستە دامودەزگا نێونەتەوەییەکان بێدەنگ نەمێنن

ڕۆژی پێنجشەممە 23/8/2023 کاتژمێر ٥ی ئێوارە، دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە قامشلۆ_عامودا بە هێرشی ئاسمانی (درۆن) ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج. کە تایبەت بە دەزگای میدیایی ژن تیڤی بوو. لە ئەنجامدا شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات، لە دیاردەوە بوونەتە هەمیشەیی، گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕاستەوخۆ ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی و ژنان دەکاتە ئامانج، ئەوانەشی پێشێلکاریی و تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەکەدا بۆ ڕای گشتی دەگوازنەوە، دەکرێنە ئامانج و دەیانەوێت بێدەنگیان بکەن، پێویستە دامودەزگا نێونەتەوەییەکان بێدەنگ نەمێنن هەڵوێستی توندیان هەبێت.

ئێمە وەک دەستەی ژن لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان نەفرەت لە هێڵی خیانەتکاران دەکەین کە بە درێژایی مێژوو هەوڵیانداوە زەربەی گەورە لە تێکۆشان بدەن. هەمیشە وابەستەی داگیرکاران و دوژمنانی گەلەکەمان بوون. شەرمەزاری بۆ دەوڵەتی تورکیا بە هۆی شکستەکانی بەرامبەر بەرخودانی هەڤاڵان و ئازادیخوازان و تێکۆشەران. ئەمەش وای کردووە کە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ باشوور و ڕۆژئاوا چڕتر بکاتەوە، کەسانی سڤیل بێتاوان بکاتە ئامانج و ژینگەی کوردستان لە ناوبەرێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو. لە ناوچەی پێنجوێن، خەلەکان و چەمچەماڵ و دوکان خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج. ئەمەش پێمان دەڵێت ئیرادەی گەلەکەمان و کوڕ و کچانی تێکۆشەر لە چیاکانی کوردستان شکستیان بە دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە هێناوە.

ڕۆحی شەهیدان شاد و ئارام بێت

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی ژنان

2023/8/25

هەروەها چێکی بکە

هۆشداریی لە روودانی کارەساتی مرۆیی دەدرێت

بەهۆی گەمارۆی قورسی سەر ناوچەی شەهبا، کە ماوەی ٦ ساڵە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بەبەردەوامیی دەسەپێندرێت، …