یەکێتیی ڕۆشنبیران: پێشوازیکردن لە تاتڵیساس سوکایەتییە بە خوێنی شەهیدان

یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان (HRRK) پێشوازییکردنی «ئیبراهیم تاتڵیساس» لە باشوری کورستان شەرمەزارکرد، ئەم کارە بە سوکایەتی دەزانێت بە خوێنی شەهیدانی کورد لە پارچە دابڕێنراوەکانی کوردستان.

یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشوازیکردن لە ئیبراهیم تاتڵیساس لە باشوری کوردستان، ئەو سەروەختی داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ گۆرانی بۆ سوپای داگیرکەری تورک چڕی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

 

«لەوکاتەی تاوانەکانی قڕکردن دژی گەلەکەمان لە هەموو جێگەیەک لەلایەن داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە، بەتایبەت تاوانە تۆمارکراوەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتتر لە عەفرینی داگیرکراو (سەرێکانی و گرێ‌سپی)، کوشتن و تیرۆر و ئاوارەکردنیان پیادە کرد، بێجگە لەو دەستدرێژییە ڕۆژانەیی و خوێنڕشتنەی دەکرێتە سەر خەباتگێڕانی گەلەکەمان، هاوشان لەگەڵ هەڵمەتی تۆقاندنی فاشیستی و دڵڕەقی لە باکور و باشوری کوردستان، ئەوکاتە دەهۆڵژەنی فاشیست ئیبراهیم تاتڵیساس، هودهودەکەی ئەردۆغان لە هەولێری شیرینی پایتەختی کوردستان دەرکەوت، وەک پاڵەوانێکی وڵاتپارێز پێشوازی لێ کرا، ئەمەش بووە مایەی بێزار و نائومێدی لای هەموو کوردێک، دەستوبرد خێزانی قوربانییە ئاوارەکانی عەفرینی ئەزیز وێنەی ئەم فێڵبازەیان بیرکەوتەوە ئەوکاتەی گۆرانی و سروودی بۆ گەورەکەی و سەربازە بکوژەکان دەچڕی، ئەوکاتەی ئەوانیش لەسەر تەرمی پاڵەوانە وڵاتپارێزەکانمان و دایکە بریندارەکانمان سەمایان دەکرد، بەسەر ئازاری مناڵانی کەمپەکانەوە شاییان دەکرد، زەیتون و کانی و گردەکانیان پێشێل دەکرد، سەرخۆشبوون بەم سەرکەوتنە بەربەرییەیان.

 

ئەم پێشوازییە گەرمە لە تاتڵیساس ئەوکاتەی پێی خستە نێو هەولێر، لەلایەن هەندێک کەسەوە کە ئینتیمایان بۆ کوردایەتی و خاکی کوردستان لەدەستداوە، بەشێوەیەکی نمایشیی ئابڕووبەر، گەورەترین سوکایەتییە بە خوێنی شەهیدانی کورد لە پارچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، هاوشێوەی پێشوازییە لە هەر تاوانبار و بکوژێک (وەک سەدام حوسێن) کە بە هەنگاوە قورسەکانی بەسەر جەستەی ئەنفالکراو و قوربانیانی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت. پێدەچێت ئەمانە گوێ نەدەن بە مێژوو و تاوانەکانی ئەم چەتەیە بەرامبەر کەلتوور و شوناسی کوردی، بەدرێژایی تەمەنی خۆی بەشداربووە لە تاوانەکانی جینۆسایدی کەلتووری بەرامبەر زمان و کەلەپووری کوردی، لە کاروانی هونەریی خۆیدا، بەشداربووە لە تاڵانکردنی هەست و عەشق و داستان و ستران و ئاواز و فۆلکلۆر و خەونە کوردییەکانمان، تا بە شێواویی دەستیان بەسەردا بگرێت و بیگۆڕێت بە میراتێکی تورکی پەتی.

 

بانگهێشتکردنی ئەم بەکرێگیراوە کە پسپۆڕی دزی و تاوانە بەرامبەر کەلتووری کوردی، دەهۆڵژەن و چاوشی بکوژانە لە عەفرین، گەورەترین تاوانە بەرامبەر بەهانە نەتەوەییە هاوبەشەکانمان و هەستی قوربانییەکانمان، بێگومان ئەوەی بە سەردانەکەی دڵخۆش بووە هەموو شەرم و حەیایەکی لەدەستداوە بەرامبەر فرمێسکی ژنان و مناڵانی عەفرین، بەرامبەر هەموو ئەو کچە کوردانەی ڕووبەڕووی ڕفاندن و کوشتن و دەستدرێژیی بوونەتەوە، بەرامبەر هەر دار زەیتونێکی هەڵکەنراو. سوکایەتییە بەو قوربانییانەی کورد کە بەهۆی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا کەوتن و پاڵپشتییەکی ڕوونە بۆ داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین و شارانی تر.

 

ئێمە وەختێک سەرکۆنەی ئەم کارە دەکەین کە ناکۆکە لەگەڵ هەموو بەهاکانی ئینتیمای کوردایەتی، ناڕەزایەتی دەردەبڕین بەرامبەر بێدەنگبوونی دامەزراوە کەلتووری و مەدەنییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆشنبیرانی باشور، چونکە بێباکی و بێدەنگیی زۆربەیان نیگەرانییەکی قووڵی لای ئێمە خوڵقاندووە.

 

ئینتیمامان بۆ شوناسە نەتەوەییە کوردییەکەمان ئەو ئەرکەمان بەسەردا دەسەپێنێت بەتوندی بەرامبەر ئەوانە بوەستینەوە کە پەلاماری شکۆ و ئینتیمای نەتەوەییمان دەدەن، ئەوانەی سوکایەتی بە بەها نەتەوەییە هاوبەشەکانمان دەکەن، ناکرێت هیچ سازش و کەمتەرخەمییەک بنوێنین بەرامبەر ئەم ڕەفتارانەی زیانێکی گەورە دەگەیەنن بە گوتاری کەلتووری و نەتەوەیی هاوبەش و چارەنووسمان. هەر ڕۆشنبیر و خاوەن ویژدانێک کەمتەرخەم بێت لەم هەڵوێستانەدا و پشت بکاتە ئەم لادانە ترسناکانە، گەورەترین خیانەت دەکات بەرامبەر کەلتووری نەتەوەیی، هیچ پاساوێکی نامێنێت بۆ کاری ڕۆشنبیری، هەڵبەتە ڕۆشنبیریی پێش هەموو شتێک هەڵوێست و ڕوانگەیە لەمەڕ چارەنووسی مرۆڤ».

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *