دەمەوێت لە ھەواڵت بپرسم

سەروەر جەلال

 

دەمەوێت لە ھەواڵت بپرسم و بزانم ئێستا چۆنیت، خۆزگە دەخوازم ئێستا لە لە سوچێکی حەرەمسەراکەتەوە چاوم لێت بوایە کە ھەستت چۆنە(ئەگەر ھەتبێت)کەوا ئێستا ژینگە و سروشتی مەملەکەتەکەت وا وێران بووە و لەبەردەم کارەساتێکی گەورەدایە، حەزم دەکرد ئێستا بزانم ئایا تۆش وەک ئێمە نیگەرانیت.

کاتێک بە سوپا بێڕەحەم و کافر و مولحیدەکەتەوە کە بۆ مەرامی گڵاوی خۆت ناوت لێنابوو«سوپاکەی موحەممەد»چویتە سەر نیشتیمانی ئێمە و ھەرچی دار زەیتونی بە کەڵک ھەبوو بردت بۆخۆت و ئەوەی بۆت نەبرا سوتاندت و لەناوت برد،

ئێستا دۆخت چۆنە کاتێک دەبینیت خەڵکەکەت لەترسی سوتان و مردن ماڵ و حاڵیان بەجێدەھێڵن بە بەرچاویانەوە گوند و باخ ڕەز و ڕەنجیان دەسوتێت و ھیچیشیان پێناکرێت،

دەبێت ئێستا وەک ئێمەی کورد کاتێک کوێستانە دیمەن دڵڕفێنەکانی ئێمەت دەسوتاند خراپبیت وا لەبەرچاوی خۆت ناوچە گەشتیاریەکانی ووڵاتەکەت دەبن بە خەڵوز…

سەیرکە سوڵتان، ببینە چیت بەسەر ژینگە و سروشتی ئێمە ھێنا ئەوەتا بەسەرت ھاتەوە.

ڕەنگە ئەمە بچوکترین سزای خوابێت بۆ تۆ لە پای ئەو ھەموو ستەمەی لەژێر پەردەی ئاییندا دەیکەیت.

 وێنەی بەشیک لە سوتانی دارستانەکان و شوێنی نیشتەجێبوون لە تورکیا

هەروەها چێکی بکە

کوردی ئازاد، مۆتەکەی پارتییە

ئامەد چیا پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی دەیانەوێت بۆ هەمیشە کورد لە بندەستی خۆیان بهێڵنەوە، خۆشیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *