دژی هێرشەکانی تورکیا خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەرێت

لەدژی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە شەنگال و مەخمور خۆپیشاندانی بەرفروان ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی،بە ڕێپێوان بجنە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کامپەکە، دژی ئەو هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناڕەزایەتیی ئەنجام بدەن.

هاوکات بڕیارە کاتژمێر ١١ لە کۆمەڵگەی خانەسوری شەنگال، دژی ئەو هێرشانە خۆپیشاندانێکی بەرفروان ئەنجام بدەن.

شەوی ڕابردوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی چڕی ئاسمانیی بۆسەر شەنگال و کامپی مەخمور و شارۆچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

هێرشەکە لە کاتژمێر ١٠ی شەو بۆ ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاماری قوربانیانی ئەو هێرشانە ڕانەگەیەندراون.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *