ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی عێراقەوە بەڕێوەئەبات

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك-ی ئەمریکا دانیشتنێكی تایبەت لەبارەی دۆخى عێراق بە رێوەئەبات، تیایدا نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئامادەبێت و ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی ئەمنیی، كەش و هەوا، ژنان و دەستكەوتەكانی عێراق پێشکەش ئەکات.

ماڵپەڕی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، بەتایەبت لەبارەی دۆخی عێراقەوە دانیشتنێكی بەڕێوەئەبات، هەر لەو دانیشتنەدا جێنین پلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێک لەبارەی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی عێراق ئەخاتەڕوو.

چاوەڕوان ئەكرێت پلاسخارت، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش وتەیەک پێشکەش بکات.

یەک لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بارودۆخی ئەمنیی عێراق ئەبێت.

لە وتارەكەیدا پلاسخارت، باس لە پرسەكانی مافی مرۆڤ و دۆخی مرۆیی عێراق دەكات، هەروەها نوێنەری كۆمەڵگەی مەدەنی عێراق بەشداریی دانیشتنەكە دەكات، تیایدا جەختەکاتەوە لە دۆخى ژنان و ئاشتیی و ئاسایش و داوای بەدیهێنانی دادپەروەری دەكەن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …