تەڤگەری ئازادیی بەشداریی ٣٦ـەمین ساڵیادی ئەنفالی کرد

هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی دەستەی بەڕێەوبەرایەتیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و خانەوادەی شەهیدان، بەشداریی مەراسیمی  ٣٦ـەمین ساڵڕۆژی ئەنفالیان کرد.

ئەمڕۆ یەک شەممە، لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، مەراسیمی ٣٦ـەمین ساڵڕۆژی ئەنفال بەڕێوەچوو و تیایدا هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی تارا حسێن و هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانیی چرۆ شوانیی و ئازاد عومەر و ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی و ئەندامانی تەڤگەر  و خانەوادەی شەهیدان بەشداریی مەراسیمی ساڵیادی ئەنفال بوون و تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان دانا.

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەموو خۆشیی و ناخۆشیی و ئێش و تراژیدی گەلەکەمان خۆی بە بەشێک لەو خۆشیی و ئێش و سەرکەوتنانە دەبینێت و لەگەڵ گەلدا هاوبەشیی دەکات، هەربۆیە ئەمڕۆش ئێمە بەشداریی ٣٦ـەمین ساڵیادی ڕەشی جینۆسایدی ئەنفال بووین لە چەمچەماڵ.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی راشیگەیاند، درووشمێکی دەسەڵات هەیە دەڵێن، ئەنفال ویژدانی مرۆڤایەتیی هەژاند، بەڵام بە باوەڕی ئێمە نە ویژدانی مرۆڤایەتیی هەژاند نە ویژدانی دەسەڵاتی کوردیی هەژاندووە، چونکە ئێستاش ئێمە ڕۆژانە ڕووبەڕووی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی و ئەنفال و کیمیاباران دەبینەوە.

وتیشی: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە یارمەتی ئەوانەی گوایە نوێنەرایەتی مافی مرۆڤ دەکەن لە دونیادا لە هەوڵدایە بۆ قڕکردنێکی تر، بەڵا بەداخەوە دەسەڵاتی کوردیی لە بری ئەوەی ئەزموونی لە ڕابردووی خۆت وەرگرتبێت، جارێکی تر دەبێت بە کەواسووری بەر لەشکری داگیرکەران.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی دەشڵێت: گەلی هۆشیار دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەوە ببێتەوە، بە پشت کردن لە دەسەڵات و ڕووکردنە قوربانیان و خاوەنداریکردن لە دۆسییەکان دەتوانین ڕێگریی لە جینۆسایدێکی دیکە بکەین.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …