خاوەن پێداویستی تایبەت، بەم چالاکییە ناڕەزایی لەبەرامبەر خراپی دۆخی ئابوورییان دەردەبڕن

لە شەقامی بەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەدان خاوەن پێداویستی تایبەت چادریان هەڵداوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخست.

لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، سەدان خاوەن پێداویستی تایبەت چوونەتە بەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چادریان هەڵداوە، کەمئەندامان وەک ئاماژەیەک بۆ سفرەی ماڵەکانیان، سفرەی بەتاڵیان ڕاخستووە.

خاوەن پێداویستی تایبەت، بەم چالاکییە ناڕەزایی لەبەرامبەر خراپی دۆخی ئابوورییان دەردەبڕن و دەڵێن، بە مووچەی ١٥٠ هەزار دیناریی، جەژن ناکرێت.

ئەوان داوا دەکەن، نانی جەژنیان بۆ دابین بکرێت.

ناڕەزایی ئەوان لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و مووچەش بە ٤٥ ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت.

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *