لە دهۆکەوە ٤٨٧  ئاوارەی ئێزیدیی گەڕانەوە شەنگال

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە كەمپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆك ٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدی بە ڕەزامەندی خۆیان گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە قەزای شەنگال.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حکومەتی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال و دەوروبەری رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەكانی حكومەت و وەزارەتەكەیان ٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدییان بە شێوەیەكی خۆبەخشانە لە كامپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆك گەڕاندووەتەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان لە شەنگال و ناوچەكانی دەوروبەری.

ئاماژە بەوەش كراوە، هەڵمەتی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە هەماهەنگی وەزارەت لەگەڵ هەردوو پارێزگای دهۆك و نەینەوا و هێزە ئەمنییەكان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجام دراوە، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران (IOM) كراوە بۆ گواستنەوەی كەلوپەلی ئاوارەكان لە كامپەكەوە بۆ ناوچەكانیان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوودا گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكان بەردەوام دەبێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …