پرسیارێک بەدوای وەڵامدا دەگەڕێت…

ئارام رەفعەت
دوو رۆژ پێش ئۆپەراسیۆنەکەی حەماس چی روویدا…؟
هەڵبەت، حەماس لە 7 ی 10 ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسای ئەنجام دا.
ئەی لە 5ی 10 چی رووی دا…؟
لە 5ی 10 تورکەکان هێرشێکی ئاسمانی فراوانییان دژی رۆژاڤا دەست پێکرد.
لە گەڵ دەستپێکردنی هێرشەکەی تۆفانی ئەقسا و بە دیاریکراویش لە 7ی 10، تورکەکانیش هێرشەکانیان بۆسەر رۆژاڤا فراوانتر کرد. لەو رۆژەوە، تورکەکان هێرشەکانییان لە ئامانجە سەربازییەکانەوە گۆڕی بۆ ئامانجە مەدەنییەکان.
لە 8 و 9ی 10ی مانگ لایەکی دونیا، شۆک و واقوڕماوی ئۆپەراسیۆن و کوشتارەکەی حەماس بوون… لایەکەی تری دونیاش مەست و خوماری سەرکەوتنی حەماس و کۆتایی ئیسڕائیل، یان وەک خۆیان دەڵێن لەناوبردنی قەوارەی زایۆنی بوون.
ئا لەو ئان و ساتەدا، تورکەکان ئاماژەیان بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی و لەناوبردنی قەوارەی رۆژاڤا دەکرد.
لەگەڵ شکست وبێ ئەنجامبوونی تۆفانەکەی ئەقسا، خیتابی تورکەکانیش دەرهەق بە ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەیان بۆ سەر رۆژاڤا گۆردرا…
لەگەڵ پێچەوانە بوونەوەی هاوکێشەی تۆفانی ئەقسا و پەرچەکردار و ئۆپەراسیۆنە پێچەوانە و گشتگیرییەکانی ئیسڕائیلیش بۆ سەر غەززە وە فراوانبوونی ئەو ئۆپەراسیۆنانە، مەودای ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی تورکەکانیس تەسکتر بوونەوە و بەردێکیش خرایە سەر مەلەفی هێرشی زەمینی.
لەدەور و بەری 15ی 10دا، کاتێک ئیسڕائیلییەکان روو لەغەززە جوڵەیان کرد وشکستی تەواوی تۆفانی ئەقسا، تورکەکانیش هێرشە ئاسمانییەکانییان وەستاند.
هەڵبەت لەو کاتەدا تورکەکان بەدوای بیانوویەکدا دەگەڕان بۆ وەستاندنی هێرشەکانییان بۆ سەر رۆژاڤا. نیگەرانییەکی سەرپێیی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ هێرشی تورکەکان بۆ سەر رۆژاقا، رێک ئەو بیانووە بوو کە تورکەکان دەیانویستوئۆپەراسیۆنەکیان بەبێ دەنگی کۆتایی پێ هێنا.
پرسیارە سەرەکییەکە کە پێویستی بە وەڵامە ئەوەیە:
ئایا ئەم رووداوانە، واتە ئۆپەراسیۆنی دوو گرووپی هاوپەیمان، تورکەکان و حەماس، بە ڕێکەوت لە یەک کاتدا روویاندا یان هەماهەنگی و ئامادەکاری و پیلانسازییەکی پێشوەختە هەبوو…؟
ئایا ئەوە رێککەوت بوو تورکەکان لەگەڵ پێشڕەوی حەماسدا ئۆپەراسیۆنەکانییان فراوانتر کرد و لەگەڵ پاشەکشەی حەماسیشدا خیتاب و مەودای هێرشەکانیان سنووردار کرد…وە لەگەڵ فەشەلی ئۆپەراسیۆنی ئەقساشدا ئۆپەراسیۆنی تورکەکانیش فەشەلی هێنا و وەستا….؟
هەر بەجدی ئەوانە رێکەوتن…؟
چینییەکان پەندێکییان هەیە دەڵێت هیچ شتێک رێکەوت نییە.

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …