رانییە؛ چالاکییەکانی رژاک بەردەوامە

رژاک لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی دا، لە شاری رانییە سیمینارێکی بۆ سارا رەزا سازدا و تیایدا سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و کەسایەتیی و رۆشنبییران و ژنانی سنوری ئیدارەی راپەڕیین ئامادەی سیمینارەکە بوون.

لەشاری رانییە – لە هۆڵی کتێبخانەی شارەکە، لە چوار چێوەی چالاکییەکانی ٢٥ نۆڤەمبەر رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان (رژاک) {بەدروشمی بەفەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادیی” لەتێکۆشان بەردەوام دەبین}  سیمینارێکی بۆ سارا رەزا – ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەی پرسەکانی ژنانەوە سازدا.

سارا رەزا لە سیمینارەکەدا، باسی لە پەروەردەی ژنان و خێزان کرد کە گرنگە بۆ دەربازبوون لەو ستەم توندوتیژیی و کێشانەی بەهۆی سیستمی دەسەڵاتی پیاوسالارییەوە بەسەر کۆمەڵگەدا سەپێنراوە.

هەروەها چێکی بکە

“دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات”

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری ئازادیی باس لە تیرۆرکردنی ژنە چالاکوانە سیاسییەکەی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت، …