شەڕی تایبەتی ئاکادیمییە ساختەکان و بەکرێگیراوە خۆفرۆشەکان

 ئەهوەن چیاکۆ

پاش شکستی پیلانەکانی ڕابردوو، دوا پڕۆژەی ناوەندەکانی شەڕی تایبەت قیتکردنەوەی زانکۆخوێندەی ساختە و پاڵپشتیی مامۆستای زانکۆی بەکرێگیراو و خۆفرۆشە. ڕاستییەکەی دوای شکستی پڕۆژەی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و ڕۆشنبیرە ساختەکان دژی تەڤگەری ئاپۆیی، ئەمجارە لە ڕێی مامۆستای ساختەی زانکۆ و خۆفرۆشەوە، پیلانی ستراتیژ و تاکتیکەکانی شەڕی تایبەت دادەڕێژرێت!

پێیان وایە دەتوانن لە سۆنگەی بەڕۆژەڤکردنی بابەتی گوایە ئەکادیمیی، باشتر دەتوانن ئەم تەڤگەرە لە فیکری جیهانییدا ڕەش و تیرۆر بکەن. هاوکات هەوڵ دەدەن بەربەست بۆ ئەو هەوڵانە بسازێنن وا بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەگیرێنە بەر. هەروەها دەیانەوێت پژاک و پەکەکە وەک تیرۆریست نیشان بدەن، ڕاستییەکەی ئەم ستراتیژە دیبلۆماسییەی پەدەکە دەچێتە گیرفانی میت و ئیتڵاعاتەوە، پاش شکستی پڕۆژەی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و ڕۆشنبیری ساختە، ئێستا ئەکادیمیی ساختە و خۆفرۆش کارا کراون.

 ئێستا لەو ژینگە پۆپۆلیستییەی بە ناوی ئەکادیمیبوونەوە هەیە، پێیان وایە لە پشت پەردەی وتاری زانکۆیی و نووسینی بە ناو زانکۆییەوە بۆ ڕەشکردنی تەڤگەرەکە، پتر باندۆریان پێ دەخرێتە سەر کۆمەڵگە.

پیلانگێڕانی ئەم پڕۆژەیە فرەتر قورساییان خستووەتە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەیانەوێت بە هەموو توانایەکەوە پڕۆژەی ڕەشکردنی تەڤگەرەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێش بخەن.

بێدەنگیی لە ئاستی ئەم ڕاستییەدا نابێت ببێتە هۆی چەواشەکاریی، بە ئاسانیی دەتوانین ڕەخنە و شەڕی تایبەت لێک هەڵبوێرین، کەس ڕەخنە وەک شەڕی تایبەت نابینێت، ڕەخنە درووستکەرە، بەڵام شەڕی تایبەت وێرانکەرە، ڕەخنە ڕۆشنگەرە، بەڵام شەڕی تایبەت بۆ ڕەشکردنە. ڕەخنەگر پشتی بەردەوامیی شۆڕش دەگرێت، بەڵام فەرمانبەری شەڕی تایبەت بۆ خەرەندی گێژاو تا هەڵوەشانەوە پاڵتان دەنێت. سەدان مامۆستای زانکۆی کورد هەن و شۆڕشەکەمان دەتوانێت سوود لە هێز و وزە و وەفادارییان ببینێت، هەروەها هەزاران ڕۆژنامەوان و ڕۆشنبیری دڵسۆز و بەتوانا هەن کە بەرگریی لە شۆڕش دەکەن و هەوڵی پێشخستنی دەدەن.

پانتایی ئەکادیمیی گۆڕەپانێکی گرنگە بۆ شۆڕشی کوردستان و پێویستە کۆمەڵگە بە گرنگیی بگرێت، هەروەتر گەرەکە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی گەلی کورد سوودی لێ ببینێت.

لێرەدا ئامانج پەردەهەڵماڵینە لە سەر هەوڵی ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لە مەیدانی ئەکادیمییدا، وەک چۆن ناوەندەکانی شەڕی تایبەت سوود لە هەموو مەیدانێک دەبینن، سوود لەم هەل و مەیدانەش دەبینن، سا بۆیە گەرەکە هۆشیار بین. ڕاستییەکەی پێویستە ئاکادیمییە دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و بەتواناکان ڕاڤە و شیکاری بەهێز و فراوانیان سەبارەت بە شەڕی تایبەت هەبێت، چونکە شەڕی تایبەت زۆر لە شەڕی دەستەویەخە زیاتر بەکار هێنراوە و گورزی لە کوردان وەشاندووە.

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …