ڕژاک یادی ژنانی بەرکەوتەی توندوتیژییەکانی بەرز راگرت

رژاک لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە شاری کەرکوک سیمینارێکی سازدا.

رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان(ڕژاک) لە شاری کەرکوک، لە درێژەی چالاکییەکانیدا بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە دروشمی (لە دژی ڕەشەکوژی ژنان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی لە تێکۆشان بەردەوامین) سیمینارێکی سازدا.لە سیمینارەکەدا، ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕێکخراوی بواری ژنان و کۆمەڵگای مەدەنیی، ژنانی شارەکە و چەند کەسایەتییەک ئامادەبوون.

شادیە سەمەد – ئەندامی ڕژاک سیمنارەکەی پێشکەشکرد و رایگەیاند، هۆکاری هەموو کوشتن و توندوتیژیی دژی ژنان داگیرکارییە، بۆیە دەبێت تێکۆشانمان بەهێز بکەین لەدژی ئەو ئەقڵیەتی داگیرکاریی و ژن کوژییەی کە هەیە.

شادیە سەمەد،  ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی خوشکانی میرابالی کرد و وتی: “خوشکانی میرابال گیان دەسپێرن لەپێناو ئازادیدا، بۆیە گرنگە کە ئێمە هەمووڕۆژمان ٢٥ی نۆڤەمبەربێت، چونکە تێکۆشان بووە دژی ستەم ودەست درێژی بۆسەرژنان، وەکو ئەزانرێت دۆخێکی زۆر سەخت وناهەموار هەیە لەڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتوری وئەخلاقیەوە نەک کوردستان بەڵکو تەواوی جیهانی گرتۆتەوە بەتایبەت ئەم هەرێمی کوردستانە،وە دەست درێژی بۆسەر ژینگە کە مەترسیەکی ترە ،ئەوەشی بەرپرسیارە بێ گومان ئەو سیستەمە جیهانیەیە کە فەرمان ڕەوایی جیهان دەکات بۆ بەرژەوەندی خۆی هەموو جۆرە ڕێبازێکی مەترسیدار دەخاتە بەردەم خەڵک. وە سیاسەتی جیهانی ژن دەکەنە کاڵایەک و دەستەمۆی سێکس و کڕین وفرۆشتن وبێ بەهاکردنی ژن و دوورخستنەوە لە ئەرک و ڕۆڵی خۆی”.

ئەو ژنە چالاکوانە، باسیشی لە داگیرکاریی کرد بۆ تێکدانی کۆمەڵگەی کوردیی لە ڕێگەی فیلم و درامای تورکیی و وتی: “لەڕێی تیڤی و دراماکانەوە لەم هەرێمەدا داگیرکاران ئەقڵی خۆی دەسەپێنێت و مێشکی خەڵک ژەهراوی دەکات و بەئاسانی دەچێتە هەموو ماڵێک و تاک بەتاکی کۆمەڵگە بەتایبەت ئەوە دژی گەلی کورد ئەنجامدراوەو دەدرێت، کۆمەڵگەی ناهۆشیار هەرزوو کاریگەردەبێت بەو شتانەی کە ئاڕاستەی دەکرێت چونکە ئەو فەرمان ڕەوای یەشی کە هەیە لەژێر دەسەڵاتی ئەو سیاسەتەدایە کە نەیاران سەپاندوویانە، بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕێگا واڵادەکەن کە خەڵک بەلاڕێدا ببرێت”.

ناوبراو هێمای بۆ رۆڵی دەسەڵات کرد لە کوشتنی ژنان و ئەنجامدانی توندوتیژیی دژیان و وتی: “ڕۆژانە ژنان کۆمەڵکوژدەکرێن، ئەو بۆردوومان و تیرۆرانەشی هەیە لەخاکی خۆمان هەمان ئەو ئەقڵەیە کە دژی ژن باکاری دێنن، لەژێر ناوی نامووس کە ژن بەموڵکی خۆی دەزانێت، لەلایەکی تر هەرخۆیانن کە لە پەروەردەکردندا ڕۆڵیان هەیەو ئەقڵی خۆیان دەسەپێنن وهەرخۆیان یاساو بەرنامە دادەنێن، ناهێڵن ژنان هۆشیاربن و ببنەخاوەن هۆشیاری تا بزانن چۆن بژین وچیبکەن”.

شادیە سەمەد ئەوەشی خستەڕوو”لێرەدا تاکە چارەسەر هاوسەنگی ڕەگەزییە کە ژن و پیاو بەپەروەردەکراوی و ڕێکخستنکراوی پێکەوە بژین و لە سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەش ڕۆڵی ژن هەبێت، هاوژیانی ئازاد تەنها بۆ ژن وپیاوێک نا کە وەکو ژن ومێردن، هاوژیانی ئازاد لەشوێنی کارو لەهەموو جێگایەک پێویستە واتە بەڕێزو هاوسەنگییەوە، هەروەها کەس ئەوی تر ژێردەستەنەکات وخۆی نەسەپێنێت، مافەکان وەکو یەک بن،تاک ڕەوی نا بەڵکو ڕای هەردوو ڕەگەز گرنگە”.

دوای سیمینارەکە، بەڵگە فیلم پێشکەش بە ئامادەبووان کرا لەسەر مێژووی ئەو ستەمەی لە ژنان دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان و کوردستان، وە تێکۆشان و ئیرادەی ژنان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و مافەکانیان، هەروەها لە بەڵگە فیلمەکەدا باس لە ئاماری کوشتن و بەناچارکردنی خۆکوشتنی ژنان و جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان کرا.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، کتێبی کۆ گوتاری شەهید ناگیان ئاکارسەل بەناوی (گەریدەن حەقیقەت) بەخشرایە ئامادەبووانی چالاکییەکە.

 

هەروەها چێکی بکە

“دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات”

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری ئازادیی باس لە تیرۆرکردنی ژنە چالاکوانە سیاسییەکەی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت، …