پرسە و هاوخەمیمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین
پرسە و سەرەخۆشی دەستەی هاوسەرۆکایەتی و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان و فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکرات و تەواوی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین.
لە کاتێکدا کە هێشتا مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و عێراق ماوە، پۆلێک لە فەرماندە و کارمەندانی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ئەرکێکی تایبەت بە گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی نێوان هێزە هاوپەیمانەکان لە شەڕی دژی داعش شەهید دەبن، گەلی کورد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خەسارەتێکی گەورەی کرد، لەم پرسە خەمناکەدا داوا لە گەلی کورد دەکەین، یەکێتی نەتەوەیی پێکهێنن و ڕیزەکانی بەرگری و بەرخۆدان یەک بخەن دژی داگیرکەران و تیرۆریستان.
دووبارە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و هێزەکانی سووریا دیموکرات و هاونیشتمانیانمان لە رۆژئاوای كوردستان دەکەین.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
١٨/٣/٢٠٢٣