هەشت ئەندامی خانەوادەیەک کۆمەڵکوژکران

دوێنێ لە شاری زاهدانی ناوەندی پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لەناو ماڵەکەی خۆیاندا، هەشت ئەندامی خانەوادەیەک، بە دەستڕێژی گولـلە کۆمەڵکوژکراون.

ئەمڕۆ مەحمود سەعادەتی فەرماندەی پۆلیسی بەلوچستان ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، لە ڕوودانی تاوانیک ئاگادار کراینەوە و دوای گەیشتنمان بۆ شوێنی تاوانەکە، تەرمی هەشت ئەندامی یەک خانەوادەمان بینی کە بە دەستڕێژی گولـلە کۆمەڵکوژ کرابوون.

سەعادەتی ڕایگەیاندووە: کوژراوەکان بریتیبوون لە دوو ژن، سێ کوڕ و سێ کچی کە هەموویان ئەندامی یەک خانەوادەن و لەناو یەک ماڵدا کوژراون، کە گومانمان وایە شەوێک پێش ئەمە کوژرابن.

فەرماندەی پۆلیسی بەلوچستان هیچ زانیارییەکی زیاتری لەو بارەوە ئاشکرا نەکردووە و تەنیا ڕایگەیاندووە کە بکوژ یان بکوژەکان، لە ئێستادا هەڵهاتوون و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، هەندێک ڕاگەیاندنی خۆجێیی بەلوچستان ئاشکرایان کردووە، پیاوی ماڵەکە، کە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە زیندانییە و سەردانی ماڵەوەی کردووە، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ خۆی بە زیندانی زاهدان ناساندووە.

بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە چ کەسێک یان کەسانێک ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە و هۆکاری ئەم تاوانە چی بووە.

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *