هەدەپە یادی قوربانیانی جینۆسایدی ئەرمەنییەکانی کردەوە

پارتیی دیموکراتیی گەلان، یادی قوربانیی ئەرمەنییانەکانی کردەوە، کە لە کۆمەڵکوژیی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ لەلایەن عوسمانییەکانەوە جینۆساید کران.

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “هیچ ناسنامە، زمان، کولتوور، یان باوەڕێک و ئتنیک و نەتەوەیەک نییە، کە لەسەر ئەم خاکە لە سەرووی ئەوی ترەوە بێت. ئەم ڕاستییە تا ئێستا وەک ڕاستییەکی گشتیی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی قبوڵ نەکراوە.”

ئاماژەی بەوەشکردوە: “وەستانەوە لە دژ بەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن هەنگاوێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی هاوبەش و یەکسان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی. ئێمە بەو هەست و بیرکردنەوەیەوە،  وەک گەلانی کۆن و دێرینی ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا، خۆمان بە بەشداری ئازاری ۱۰۸ ساڵی دەزانین و بە دڵتەنگی و ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە، کە لەو پرۆسەیەدا گیانیان لەدەستداوە.”

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *