دەوڵەتی تورکیا پێنج منداڵی شەهید و  بریندار کرد

بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک، بۆ سەر گوندی عەین عەبد لە گوندەکانی شارۆچکەی تەل تەمر، دوو منداڵ شەهیدبوون و سێ منداڵی دیکەی هەمان خێزان بریندار بوون.

گوندی عەین عەبد لە شارۆچکەی تەل تەمر لە هەرێمی حەسەکە، لە کاتژمێر ١٨:٠٠، لەلایەن داگیرکەری تورکەوە بەچڕی تۆپباران کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تۆپبارانەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆتە هۆی شەهیدبوونی دوو خوشک و برینداربوونی خوشکێک و دوو برای دیکە، بەهۆی سەختی برینەکانیان، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید لێگەرین کراون.

ناوی شەهید و بریندارەکان: دوو کچە شەهیدەکە: «مەریەم خدر عوەیس (١٠ ساڵ)، ئیعتیدال عوەیس (٩ ساڵ).

منداڵە بریندارەکان: «عەبدول عەزیز و زیا و زوهرە خدر عوەیس»، ئێستە لە نەخۆشخانەی شەهید لێگەرین چارەسەر دەکرێن.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *