لەتیف فاتیح فەرەج
ئەو بەبڕ خۆکاندید کردنەی کورد بۆ سەرۆککۆماری دەرخەری ئەو هەقیقەتەیە کە بانگەشەی یەکبوون ویەکڕیزی جگە لەدرۆیەکی گەورە هیچی ترنیە، ئەوە وێڕای ئەوەی ئەم کارە تاڕادەیەکی زۆر کورد لەبەردەم ئەوانی تردا بێ ئەرزش و بێبەرنامە نیشاندەدات، ڕەنگە بەشێکیشی بۆ سەوداو مامەڵە بێت کە ئەمەیان هەر زۆر ناشرینە.
ناخۆشتر لەهەموو ئەمانەش ئەویەکشکێنی و ڕاسپاردنی خەڵکەیە بۆ لێدان لەیەکتر،سەیرکە تەنانەت هەرزە گۆشیان ڕاسپاردوە دەستێکی تێوەردا، ئەگەر وانەبوایە دەکرا ئەم پۆستە بۆ چاکەی گشتی و خزمەتی خەڵک و کەرکوک و کوردستان بەکار بهێنراباو بەهەموان کەسێکمان بەبەرنامەو پڕۆژەی کوردەواریەوە ڕاسپاردبا بەڵام هەیهوو کوردو پێکەوەبوون سەیر لەوەدایە تەقەدوم و عەزم حەلبوسی و خەنجەر عەرەبی سونەی بەعسی و نابەعسی دەبنە یەک و سیناریۆ بۆ ئایندەی خۆیان دادەڕێژن کوردە حەیاتەکەش گڕو پەڵپ لەیەک دەگرن.
ئۆباڵی گەورەی ئەم ناکۆکی و شەڕی ترازانە لەئەستۆی پارتی و یەکێتی و سەرانی ئەو دوو حزبەدایەکە تەنانەت لەڕێکەوتن وبەرنامەشدابیریان لای پاشقول وشکاندنی ملی یەکترە، نیشاندانی ئەم وێنە ناشرینە بەعەرەب و ئەوانی تر ، ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کەحزبخێڵی کورد زۆر سوک و ئاسان ڕام و کەوی دەکرێت.
ئەمە درێژە پێدانی نەگەرەک شەڕی کورسیەکە لەدۆخێکدایە تەنانەت براوەش دۆڕاوە چونکە ئیتر ئەوە پڕۆژەی ترازانە نەک شتی دیکه.