لە شوینی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان گوڵ دانرا

ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەلگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان، لە شاری سلێمانیی لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل لە شوێنی تیرۆکردنەکەی یادیان کردەوە و تاجە گوڵینەیان دانا و داوای دادپەروەریی و بە سزاگەیاندنی بکوژیان کرد.

ئەمڕۆ چوار سەممە، ساڵێک تدەپەڕێت بەسەر تیرۆکردنی ژنە نووسەر و ئەرشیفوان و چالاکی بواری ژنان ناگیهان ئاکارسەل دا،  ئەمرۆ بۆ بەرزراگرتنی رەنج و تێکۆشانی بۆ ئازادیی ژن لە شاری سلێمانی – گەڕەکی بەختاریی، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک)، لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنییدا لە هەمان جێگەی تیرۆرکردنیدا یادی کرایەوەو تاجەفوڵینە دانران.

ژنان لە شوێنی یادکردنەوەکەی شەهید ناگیهان رایانگەیاند، درێژە پێدەری ڕێگای ئازادیی شەهید ناگیهان و تەواوی شەهیدانی تری ڕێگای حەقیقەت دەبن.

 

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …