حکومەتی فەڕەنسا پەیامێک ئاڕاستەی کۆچبەران دەکات و دەڵێت: بیلاڕوسیا شانۆییەکی مەترسیدار لەسەر سنورەکانی نمایش دەکات و هەزاران کۆچبەر بەکاردەهێنێت، ئاماژە بۆئەوەش دەکات و دەڵیت: ماکرۆن و پوتین رێککەوتوون کۆچبەران بە شێوازێکی مرۆڤانە بگەڕێنرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
گابریال ئاتاڵ وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا دوێنێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا پەیامێکی داوەو ڕایگەیاندووە: دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیا هەزاران کۆچبەری بێ ئومێد پەلکێشی سەرسنورەکانی دەکات و کۆیان دەکاتەوە و هەرخۆشی وێنەیان دەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
نوێترین هەڵوێستی سەرۆکی بیلاروسیا لەبارەی کۆچبەرانەوە
ئەوەشی وتوە: بیلاڕوسیا ئەم کارەی بە ئامانجی دابەشبوونی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بڵاوکردنەوەی ترس لە دڵی ئەوروپییەکان پیادە دەکات.
ئەو وتەبێژی حکومەتی فەرنسا ئاماژەی بەوەشداوە: هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانەکەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا یەک هەڵوێست بوون.
لەبارەی ئەنجامدانی پەیوەدنییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆکی روسیاوە، ئاماژەی بەوەشکردووە: رێککەوتوون لەسەر گرتنەبەری شێوازێک بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی ئەو شێوازانەی کۆچبەران دەیگرنەبەر، بە تایبەتی رێگەدان بە کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران دەست وەربداتە دۆسییەکە و کۆچبەران بە شێوازێکی مرۆڤانە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکانی خۆیان.
وەک ئاشکراییە لەماەوکانی ڕابردووە کۆچی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستی پێکردووە بۆ سنورەکانی بیلاڕووسیا و پاشان بۆ پۆڵنداو ووڵاتانی ئەورووپی، ئەمە کۆچەی هاوڵاتیان جیاوازترە، لە کۆچەکانی تر لەبەر ئەوەی ئەم جارە خەڵکی بە خێزانەوە ڕۆیشتوون و سەدان کۆچبەر لە ئێستادا لە سنوری بیلارووسیا گیریان خواردووە و ئەو وڵاتەش سەربازێکی زۆری کۆکردۆتەوە و شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.
س ع
وێنەی کۆچبەران