یەکێک لەگەورەکانی عەشیرەتی توحەیفین که عه‌شیره‌تێکى عه‌ره‌به لهڕۆژئاواى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌ر په‌لامارێکى تورکیا بۆسه‌ر سوریا‌و ڕۆژئاوا، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) دهبنو ڕووبه‌ڕوى تورکیا ده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت:”ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه بکرێت، هێرشه بۆسه‌ر هه‌موو پێکهاته‌کانى سوریا نه‌ک ته‌نها کورد”.
محەمەد ئەحمەد یەکێک لەگەورەکانی عەشیرەتی توحەیفین له‌دیدارێکى ده‌ڵێت:”ئێمه دژی ڕژێمی تورکیاین، چونکه پێمانوایه، پەنجەی لەهەموو هێرشەکانی سەر ناوچه‌که‌دا هەیە، ئه‌م هێرشه‌ش که به‌رده‌وام ئاماژه‌ى پێده‌کات، هێرشە دژی هەموو گەلانی سوریا‌و هەموو مرۆڤێکی بەشەرەفیش ده‌بێت خۆی بپارێزێت”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌کات، “تورکیا هەر لەسەرەتاوە پشتگیریی لەچەتەکانى لەسوریا دەکاتو ئێستاش تەنها ناوی چەتەکان گۆڕاون، دوای ئەوەی باغۆز لەداگیرکاری ڕزگارکرا، تورکیا هه‌ستى به‌دۆڕان کرد، لەبەرئەوەش چەتەکانی ڕەوانەی عەفرینو سەرێکانی کرد، ئەوانەی نێردران داعش بوون‌و ئەوان تەنها ناوەکانیان گۆڕیوە”.
ئه‌و گه‌وره پیاوه‌ى عەشیرەتی توحەیفینى عه‌ره‌بى لەبەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان‌و بێدەنگی بەرامبەر ئەو هێرشو بۆردومانانه وتی:”نەتەوەیەکگرتووەکان بێدەنگە، هەندێکجار تەنها ڕاگەیاندراوێکی سوک بڵاودەکاتەوە، دەوڵەتە عەرەبییەکانیش بەتەواوی بێدەنگن، تائێستا هیچ دەوڵەتێک لەدژی ئەوە نەوەستاوەتەوە”.
جه‌ختیشده‌کاته‌وه، “کاتی ئەوەهاتووە ئێمە لەدژی داگیرکاری یەکبگرین، کاتێک ئێمە خاکە داگیرکراوەکەمان ئازادکرد ئەوانەش چارەسەردەکەین، ئەوانەی لەژێر داگیرکاریدان دەبێت باش بزانن، ئەوان ڕۆڵەی سورین، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەک چەتە سەیر دەکرێن، دەفرۆشرێن‌و بەکاردەهێنرێن، ئەگەر دەستیان نەچووەتە خوێنەوە با بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، لەکۆتایدا ئەوان ڕۆڵەی ئەم خاکەنو لەو ڕێگەیە بگەڕێنەوە”.