پارێزەران سەبارەت بە ئیمرالی “داوای بە پەلە”یان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

نووسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان “داوای بە پەلە”یان لە ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەشکەنجە کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا  (MA)، پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، لە ڕۆژی ٣ی شوباتدا سەردانی بەشی “چالاکیی بە پەلەی” رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەشکەنجە کردووە.

پارێزەران لە داواکارییەکەیاندا تیشکیان خستووەتە سەر دۆخی موەکیلەکانیان ئوجالان، کۆنار، یڵدرم و ئاکتاش و ڕایانگەیاندووە، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەکیان لێیان نییە و هەموو داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیاندا، بە وردی بۆ رێپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان خستووەتەڕوو.

پارێزەران لە داواکارییەکەیاندا ڕاپۆرتەکانی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی)یان بەبیرهێنایەوە، کە لە ئەنجامی سەردانەکانیان دا بۆ ئیمرالی ئامادەیان کردووە و هەروەها بڕیارەکانی کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەبارەت بە نەبوونی زانیاری، خستووەتەڕوو.

پارێزەران لە سەردانەکەیاندا، تیشکیان خستە سەر بڕگەکانی ٧ و ١٠ی پەیماننامەی مافە مەدەنیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بەپێی ئەو پەیماننامەیە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ قەدەغە کراون و داوایان لە ریپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، لەسەر دۆخی موەکیلەکانیان دەستبەجێ  و بە شێوەیەکی بە پەلە دەست بەکار و هەوڵەکانیان بکەن.

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *