چیا ئەسعەد
23ی ئاب لەكاتی رووماڵكردنی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیی ژمارەیەك لە هاوڵاتییان لە گەڕەكی بەهاری نوێی شاری هەولێر، هێزێكی ئەمنی دیار حسێن پەیامنێری تۆڕی میدیایی (ئێستا ) و یاسر محمد پەیامنێری (وڵات میدیا)یانی دەستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیاندا.
ئە مە هاوکاتە لەگەڵ ئەو خۆپیشانداو ناڕەزایەتیە گەورەیەی کە شارەکانی هه رێمی کوردستانی گرتۆتەوە بە هۆی دووبارە زیندانیکردنی چالاکوان و نوسەرو ڕۆژنامە نووس ((شێروان شێروانی)) کە بۆ ماوەی چوار ساڵی تر زیندانی دووبارە زیندانی کرایەوەیەوە.
دووبارە زیندانیکردنی چالاکوانی و نوسەران، کاردانەوەی گەورەی لەدەرەوەی هه ڕێمی کوردستان لێکەوتەوە و ڕەوەندی کوردیی و سەنتەرە کۆمەڵایەتیەکان و رێکخراوە کوردییەکانی ئەوروپا و بریتانیا چەندین خۆپیشاندان و بەیاننامە و یاداشتیان پێشکەشکرد.
هاوکات لە(٢٠ /٠٧/٢٠٢٣) لە بەردەم نوێنەرایەتی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، یادی شەهید کردنی (سۆرانی مامە حەمە)کردەوە و من بەدانانی چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا بە ناوی ئامادە بووانەوە نۆێنەرایەتی حوکمەت و دەستەلاتمان ئیدانە و شەرمەزا کرد.
ئەمە لە کاتێکدا لە لە سلێمانی چەند بەرپڕسێکی یەکێتیی نیشتمانیی بە هۆکاری سیاسیی و هەڵوێستەکانینەوە تیرۆر کراون.
ئەمە قۆناغێکی مەترسیی بۆسەر تاک و کۆمەڵگە دروست کردووە، بە جۆرێک کە هاوتاریبه بەو گەندەڵی و ناعەدالەتییە و هەژمونی حیزبی سیاسیی .
هاو کات سەنتەری میترۆ بۆ ئازادیی و داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان و ێڕای ئیدانەی دەستگیركردنی هەردوو پەیامنێری تۆڕی میدیایی (ئێستا) و (وڵات میدیا)، داوا لە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات لێكۆڵینەوە لە رەفتاری نایاسایی هێزێك بكات كە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤیان پێشێلكردوە و نارەزایەتی هاووڵاتییان و روماڵكردنی میدیایی بە "نایاسایی" دەزانێت. ئەوەی جێگەی سەرنجە هێزەكە تەنها بەم رەفتارەوە نەوەستاون، داوای پاسۆردی هەردوو مۆبایلی رۆژنامەنوسەكەیان كردوەو چونەتە ناو نامە گۆڕینەوەی تایبەت و گروپی رۆژنامەنووسانی هەولێر.
ئەمە راستییە حاشا هەڵنەگرە کە پاشەكشەی دیموكراسیەت لە هەرێمی كوردستان و مەترسیی جددیی و پەیوەستە و پاشەكشەی ئازادیی رۆژنامەگەری و ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی گەیشتن بە سەرچاوەكانی هەواڵ و بڵاوكردنەوە و ئازادیی ئەنتەرنێت، لە هەرێمی کوردستان لە ژێرپرسیار و هەڕەشەی جدیدایە.