کەباب بە کاھووەوە!

د. کارزان تۆفیق محمود
پسپۆری زانستی خۆراک
بەشی زانستی خۆراک/ زانکۆی سلێمانی

تایتڵی بابەتەکە وا دەردەکەوێت کە بابەتەکە بابەتێکی گاڵتە یٔامێز بێت، بەڵام بابەتەکە زانستییەو ڕاستکردنەوەی ھەندێک ھەڵەی بەرنامەیەکە کە یٔێستا بووەتە بابەتی سەر زاری خەڵک.

سەیرە لە کەناڵێکی ڕاگەیاندنی گەورە و پڕ بینەری وەک (ڕووداو)، دکتۆرێک کە پسپۆری خۆراک بێت زانیاری ھەڵە بداتە بینەران و گوێگرانی بەرنامەیەکی زانستی پڕ بینەر!!
لێرەدا دەمەوێت ھەندێک ھەڵەی زانستی زەقی بەرنامەکە لەسەر زاری دکتۆرەکەوە بخەمەڕووتا بینەران و بیسەرانی یٔەو بەرنامەیە بە ھەڵەدا نەبرێن لە پاڵ زانستدا.

یەکەم :
لە سەرەتای بەرنامەکە دکتۆرە باس لەوە دەکات کە یٔەم گەنمەی یٔێستاگەنمی زەمانی باووباپیرانمان نییە و گۆڕانکاری تێداکراوە و بەکەڵکی خواردن نایەت، من نازانم یٔەم زانیارییانەی لە کوێوە وەرگرتووە بەڵام ڕاستییەکەی یٔەوەیە بەڵێ گۆڕانگاری بە بەردەوام کراوە و دەکرێت لە سەرجەم بەرووبوومە ڕووەکییەکاندا بەڵام بۆ یٔەوە ناکرێت کە بکرێت بە خواردنێکی بێکەڵک و بەتاڵ، بەڵکو بە 2 مەبەستی سەرەکی دەکرێت:
1- درووستکردنی بەرەنگاری زیاتر بۆ نەخۆشییە باوەکان و کەم یٔاوی.
2- بۆ زیادکردنی بەرھەم یان بەرھەمێنانی زیاتری یەکێک لە پێکھاتەکانی کە گرنگە بۆ خۆراکی مرۆڤ یان کاری پیشەسازی خۆراک، وەک زیادکردنی بڕیزەیت ،کاربۆھایدرەیت، پێکھاتەی گرنگی وەک دژەیٔۆکسان و ڤیتامینات ….ھتد.
کەواتە لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کەدەستکاری گەنم ترسناک نییە و بەپێی توێژینەوەکانیش کەمترین دەستکاری گەنم کراوە یٔەگەر مەبەستیش لەوە بێت کە زیادکردنی بڕی کاربۆھایدرەیتی گەنم کێشە درووست دەکات« نەک نەخۆشی» یٔەوە دیسان گەنم و یٔاردەکەی ژەھر نییە و ناکاتە یٔەوەی کە نەخورێت.وە گفتووگۆیەکی زۆریش لەسەر یٔەوە ھەیە کە یٔەم دەستکاریکردنە تا چەند زیانبەخشە و یٔایا زیان بەخشە یان نا؟! ھەندێک زانیاری بڵاودەکرێتەوە لەسەر یٔەوەی کە یٔەم دەستکاریانە زیان بەخشە بەڵام تا ێستا یٔەوە نەسەلمێنراوە 100٪‏.

دووەم:
دکتۆرە دەڵێت گەنم و یٔاردەکەیو تەنانەت یٔاردی گەنمی تەواویش کە جیاوازییەکی کەمی ھەیە «شەکرێکی بەتاڵن» و ھیچ بەھای خۆراکییان نییە .
جەنابی دکتۆرە یٔەگەر وانەی پێکھاتە خۆراکییەکانی بخوێندایە دەیزانی کە بەشێکی بەھای خۆراکی پێدانی ووزەیە،سەرجەم یٔەو خۆراکانەی کە مرۆڤ دەیخوات بڕێک ووزەی لێوەردەگرێت لە پێکھاتەکانییەوە وە یەکێک لەوانەش کاربۆھایدرەیتە «بڕەکەی دەگۆڕێت بە پێی جۆری خواردنەکە» کەواتە گەنمویٔاردەکەی یەکێکن لە سەرچاوە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی ووزە یٔەمە جگە لەوەی چەندین پێکھاتەی تریشیان تیدایە کە گرنگن بۆ خۆراکی مرۆڤ وەک پرۆتین و ڕیشاڵ و کانزاکان و بڕێکی کەم چەوری، جگە لەوەی یٔاردی «گەنمی تەواو» پێکھاتەکانی «جگە لە کاربۆھایدرەیت » بڕێکی زیاتریان تێدایە کە وا دەکات بەھای خۆراکی زیاتر بێت نەک بەتاڵ. بێگومان یٔاردی سپی داماڵراو بەھای خۆراکی کەمترە.
خۆ یٔەگەر باسی یٔاردی جۆ بکەین یٔەوە بێگومان جۆری کاربۆھایدرەیتەکەشی جیاوازە.
تەنھا خۆراکی مرۆڤ کە شەکرێکی بەتاڵە و تەنھا ووزە بەخشە شەکری سپییە.
کەسێکیش کە کاری ڕۆژانەی لەسەر بەکارھێنانی بازووی بێت، ووزەی پێوویستی لە کوێوە دەست بکەوێت گەر کەباب بەکاھووەوە بخوات.

سێیەم:
لە بەشێکی تری دیمانەکەدا دکتۆرە دەڵێت بۆ درووستکردنی نان یان صەموون ماددەیەکی کیمیایی بەکاردێت کە «ھایدرۆکسیدی صۆدیۆم» ە، و یٔەمەش کفرێکی زانستییە، چونکە یٔەگەر دکتۆره وانەی زیادکراوە خۆراکییەکانی بخوێندایە ھەڵەی کوشندەی وەک یٔەمەی نەدەکرد و دەیزانی زیادکردنی یٔەو ماددەیە ڕێگەپێدراو نییە بۆ ھیچ خۆراکێکوە یٔەوەی دەکرێتە یٔاردەوە بۆ درووستکردنی نان «تەنھا نانی بازاڕ» بیکاربۆناتی سۆدیۆمە، یٔەوەی لەناو خەڵک دا بە سۆدا ناسراوە .
ڕاستە یٔەمە ماددەیەکی تفتە وکاریگەری خراپی دەبێت لە زۆر بەکارھێنانیدا بەڵام تا یٔێستا ڕێگەپێدراوە و بەکاردێت لە نانی بازاڕ بەڵام لە جۆرەکانی تری نان «تیری و ھەورامی» و سەموون بەکار ناھێنرێت ، وە بەکارھێنانی یٔەم ماددەیەش ناکاتە یٔەوەی نان بەکار نەھێنرێت و نەخورێت.
کەواتە بەو ڕەھاییە بە خەڵک بووترێت جۆرەکانی نان و سەموون مەخۆن چونکە سۆدەی تێدا بەکاردێت ھەڵەیەکی گەورەیە.

چوارەم:
ھەر لەو دیمانەیەدا دکتۆرە دەڵێت کەسانێک ماوەیەکی زۆرە خوێ بەکارناھێنن تەنانەت بۆ زەڵاتەش بەڵام نان دەخۆن وەک یٔەوە وایە قاپێک خوێیان خواردبێت.
وەک باسم کرد دکتۆرە دوورە لە پسپۆری خۆراک چونکە یٔەگەر وانەی پرۆسێسینگی خۆراک و شیکار و پێکھاتەی خۆراکی بخوێندایە ھەرگیز ھەڵەی وای نەدەکرد.

بەپێی ھەموو سەرچاوە زانستییەکان ڕێژەی زیادکردنی خوێ بۆ درووستکردنی نان کەمترە لە 2٪‏ واتە بۆ ھەر 100 گرامێک 2 یان کەمتر خوێ زیاد دەکرێت و کە یٔەوەش بڕێکی زۆر کەمە و ڕەنگە یٔەگەر کەسێک فشاری خوێنیشی ھەبێت و 100 گرام نان بخوات کاریگەری لەسەر درووست نەکات چ جای کاریگەری لەسەر کەسێکی تەندرووست.بۆیە ناکرێت خەڵکانێک بترسێنرێت بەوەی بە خواردنی نان قاپێک خوێ دەخوات.

پێنجەم:
لە درێژەی درووستکردنی فۆبیا «ترس» لەسەر «نان»خواردن ، دکتۆرە دەڵێت ، خەڵکانێک شتی باش دەخۆن و وەک گۆشت بەڵام تووشی کەمی یٔاسن دەبن لەبەر یٔەوەی بە نانەوە دەیخۆن ، یٔەمەش لەبەر یٔەوەی کە یٔارد یان نان «فایتیک یٔەسید»ی تیایە و ڕێگری دەکات لە ھەڵمژینی کانزاکان لە دیواری ڕیخۆڵەدا.
دیسان دکتۆرە دوورە لە پسپۆری زانستی خۆراک چونکە یٔەگەر وانەی کیمیا و شیکاری خۆراکی بخوێندایە تێدەگەیشت لەوەی کە ڕاستە یٔەو ماددەیە وەک ماددەیەکی چیلەیت «بگر»کاردەکات بۆ یٔەو کانزایانەی پۆزەتیڤ چارجی 2 یان 3 ن وەک«یٔاسن، کالسیۆم…..ھتد»، بەڵام :
1- ڕێژەکەی یٔەوەندە زۆر نییە لە یٔاردەکەدا مایەی ترس بێت و زۆر نزیکە لەوەی ڕێکخراوی FDA ڕێگەی پێداوە و زۆر خۆراکی تریش ھەیە لە یٔارد زیاتری تێدایە و یٔەو دکتۆرە بەڕێزە وەک جێگرەوەی یٔاردی گەنم ناساندنی وەک یٔاردی کونجی .
2- لە پرۆسێسی درووستکردنی گەنم ھاڕینی گەنمەکە و پرۆسێسی درووستکردنی نان یان سەموون بەھۆی ترشاندن بە خەمیرەی نان بەھۆی یٔەنزیمی فایتەیز کە خەمیرەکە دەریدەدات یان بە ھۆی گەرمکردن «برژاندن» بەشێکی زۆری یٔەم ماددەیە شیدەبێتەوە و کاریگەری کەم دەبێتەوە.جگەلەوەی یٔەم ماددەیە لە زۆربەی یٔەو خۆراکانە داھەیە وەک سەوزەکان کە دکتۆرە ھانی خەڵک دەدات ھەندێکیان بەکاڵی بخورێن .
3- بەشێکی سەرچاوە زانستییەکان یٔەوە دەخەنە ڕوو کە یٔەم ماددەیە وەک دژەیٔۆکسان کاردەکاتکە کاریگەری زۆر باشی ھەیە بۆ ڕێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە.
4- جگەلەوانەش یٔەگەر ژەمە خۆراکەکە جۆراوجۆر بێت و سەوزەواتی لەگەڵ بێت کاریگەری یٔەو ماددەیە زۆردەرناکەوێت .

یٔەمە گرنگتریین یٔەو ھەڵە زانستییانە بوون تەنھا لە دیمانەیەکی 20 خوولەکیدا جگە لە چەند ھەڵەیەک بۆ ناساندنی جێگرەوەی یٔارد یان بەکارھێنانی ھەندێک ماددە و کاریگەرییەکانی لەکاتی درووستکردنی نان، یٔەدی یٔەگەر کات زیاتر بووایە چی ڕوویدەدا.

تەنھا 2 کێشە کە لە نان و سەرجەم یٔەو خۆراکانە ھەبێت کە یٔاردی تێدا بەکار دێت «سەموون ، کێک ، بسکیت….ھتد»کێشەی پرۆتینی نانە کە پێی دەووترێت گڵۆتین کە نەخۆشی سیڵیاک درووست دەکات بۆیٔەو
کەسانەی کە ناتوانن یٔەم پرۆتینە ھەرس بکەن، بەڵام یٔەوەش چارەسەری خۆی ھەیە.جگەلەوەی لەزیادەڕەویکردن لەبەکارھێنانی نان و بەرووبوومەکانی کە لە یٔارد درووست دەکرێت کێش زیاد دەکات.

باشترین ڕژێمی خۆراکیش بۆ تۆی بەڕێز یٔەوەیە کە ھیچ خۆراکێک وەلا نەنێیت بەڵام یٔەو خۆراکانەی کە بۆ لەشت گونجاو نییە کەمی لێ بەکاربێنیت، بۆیە وەک دەووترێت گوێ لە لاشەت بگرە.
کەواتە ناکرێت زۆر بە ڕەھایی بووترێت نانشەکرێکی بەتاڵە و تەنھا شەکر و خوێیە و نەخورێت و «کاھوو» جێگرەوەی بێت.

لە کۆتاییدا دەبێت سەرجەم یٔەو دکتۆرە بەڕێزانەی وەک پسپۆری خۆراک دەردەکەون و قسە دەکەن یٔەوە بزانن بە وەرگرتنی 2-3 وانە لەسەر خۆراکی مرۆڤ human nutrition نابنە پسپۆری خۆراک، بەڵکو چەندین ماددەی تەواوکاری ھەیە کە دەبێت بخوێندرێت تا لەو زانستە تێبگەیت وەک کیمیای خۆراک، پێکھاتەی خۆراک، شیکاری خۆراک، مایکرۆبایۆڵۆجیای خۆراک…..ھتد.
بەشێکی زانستیش لە کۆلێجی زانستە یٔەندازیارییە کشتووکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانیش ھەیە بەناوی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری، نەک مامۆستاکانی یٔەو بەشە تەنانەت دەرچوان وخوێندکارەکانیشی دەتوانن زۆر باشترلەسەر یٔەو زانستە بدوێن و زانیاری بدەن ، بۆیە دەکرێت سوود لەوبەشە وەربگرن.
بۆ لەمەودواش چاومان لەسەرتان دەبێتو ھەڵەتان لێ قبوڵ ناکەین.

تێبینی:
مەبەست لەم نووسینە شکاندن و ناوزڕاندنی کەس نییە، تەنھا ڕاستکردنەوەی چەند ھەڵەیەکە لە کراوە.

هەروەها چێکی بکە

سلێمانی: ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

  لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێوارە خوانێک چەندین خێزان و ماڵباتی کۆکردەوە. ئێوارەی دووشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٢بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *