زوبەیر ئایدار وەڵامی عەلی عەونیی پارتی دایەوە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، زوبەیر ئایدار ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانێکی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی عەلی عەونیی نیشاندا کە داوای کردبوو دەوڵەتی تورک بەڕێوەبەرانی پەکەکە بکاتە ئامانج و ئایدار وتی، “قسەکانی عەلی عەونیی مایەی شەرمەزارییە”.

ئەندامانی  سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، عەلی عەونی، که رەوایەتی بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەدات، داوای کرد بەڕێوەبەرانی پەکەکە بکرێنە ئامانج و عەونی لە لێدوانەکەیدا شوێنەکانی دەستنیشان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە بۆچی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەبەرانی پەکەکە ناکەنە ئامانج.

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کەجەکە لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات  دواوە و ناڕەزایی خۆی دەربڕی، “لە ڕاستییدا کاتێک مرۆڤ گوێی لێدەگرێت، ئەو کورد نییە، دوژمنە؛ وەک ئەوە وایە گوێ لە کەسێک بگریت کە هەموو شتێکی خۆی بە دوژمن فرۆشتووە”. وتی: “کاتێک لەم پڕۆسەیەدا مرۆڤ کەسێکی لەم جۆرە دەبینێت کە ئەوەندە لە راستیی خۆی دوورە، لە ڕاستیی وڵاتەکەی دوورە، هێندە بانگەواز بۆ دوژمن دەکات و پەسن و ستایشیان دەکات، مرۆڤ شەرم دەکات”.

ئایدار، ئەم پرسیارانەی کرد: “کێ تورکیای هێنایە باشووری کوردستان؟” هەمووان ئەمە دەبینن، کێ هێنای؟ کێ بوو لە ساڵی ١٩٩٢ەوە هاوکاریی دەوڵەتی تورکی دەکرد و خیانەتی کرد و پێشەنگایەتیی و چاوساغیی تانکەکانی دەوڵەتی تۆرکیان کرد و هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئازادیی کوردستان؟ کێ هاوکارییان بوو بۆ دروستکردنی زیاتر لە ١٠٠ بنکە لە باشووری کوردستان؟ کێ باشووری کوردستانی بەڕووی میت و لایەنگرانیدا کردەوە؟

ئەوەشی وەت: ئەمڕۆ لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین قەڵای دژ بە دەوڵەتی تورک کێیە؟ کێ ڕێگایان پێدەدات و ڕێگایان بۆ دەکاتەوە بۆ ئەو شوێنانەی بۆی دەچن؟”

ئایدار باسی لەوەشکرد، کە ئۆباڵی هەموو ئەوانە لە ئەستۆی پارتییە، کە عەلی عەونیی لە ناوەندەکەیاندایە و وتی، “لەم ساڵانەی دواییدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەو بارەگا سەربازییانەی دەیان ساڵە بە رەزامەندیی پارتی لە باشووری کوردستان جێگیری کردوون و زیادیکردوون. هاوکات دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکەرییەکانی بە جۆرێک کە هاوشێوەی نییە بەرفراوان کردووە، لە دهۆکەوە تا هەولێر و سلێمانیی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی تیرۆریستیی ئەنجامدا. لە باشووری کوردستان کە تۆڕێکی گەورەی هەواڵگریی تورک دامەزرابوو، ئێستا پارتی بە ئاشکرا دەستی کردووە بە یارمەتییدانی دەوڵەتی تورک بۆ ئەو ناوچانەی گەریلا کە  دەوڵەتی ناتوانێت پێی بگات، بە دروستکردنی ڕێگاوبان و ئاڕاستەکردنیان و پێشکەشکردنی هاوکاریی تەکنیکیی و هەواڵگریی دەستی بە پشتیوانییکردن کردووە. لێدوانەکەی عەونیی ئاماژەیە بۆ ئاستی هاوکاریی نێوان پارتی و ئەنقەرە.

هێمای بۆەشەکرد، عەلی عەونیی “بێ ئەوەی شەرم بکات، بانگ لە دەوڵەتی تورک دەکات و دەڵێت، ‘ئێمە شوێن و فەرماندەکانتان پێنیشان دەدەین، بەرپرسەکان بکۆژن’، و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا:  (بە تورکیا) دەڵێن ئێوە ئەو منداڵە هەژارانەی خەڵەتێنراون گولـلەباران دەکەن، کێ خەڵەتێنراوە؟ هەموو ئەوانەی هاتوونەتە ریزی ئەم بزوتنەوەیە، کەسانی شکۆمەند و گیانبازن. هەمووان دەزانن، کە  جەنگاوەرانی ئەم بزوتنەوەیە بۆچی هاتوونەتە ناو بزوتنەوەکە و چۆن بەرگرییان لە کوردستان کردووە و بەتایبەتیش لە شەڕی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا”.

ئایدار ئاماژەی بەوەشکرد، کە لێدوانەکەی عەلی عەونیی هاوکاتە لە گەڵ ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و وتی، “کاتێک مرۆڤ لە زاری کوردێکەوە گوێی لەو قسانە دەبێت، شەرم دایدەگرێت”.

ئایدار، قسەکانی عەلی عەونیی کە وتبووی “پەکەکە لە شەنگال چی دەکات”ی بەبیرهێنایەوە و وتی: “ماوەیەکی زۆر بەسەر ساڵیادی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان ڕوویداوە، تێنەپەڕیوە، دە ساڵ تێنەپەڕیوە، هەموومان شایەتین؛ هێزەکانی پارتی گوایە بەرگرییان دەکرد، شەنگالیان بەڕێوەدەبرد، بەبێ ئەوەی ئاوڕبدەنەوە و سەیری دواوەیان بکەین هەڵاتن، لەگەڵ داعشدا رێککەوتنیان کرد و هەڵهاتن. کێ چووە شەنگال و خەڵکی ڕزگار کرد؟ ئەگەر گەریلاکان لە شاخەکان دانەبەزیبان، ئەگەر یەپەگە و یەپەژە رێڕەویان نەکردبایەوە، کێ خەڵکی شەنگالی ڕزگار دەکرد؟ کاتێک داعش هێرشی کرد، گەریلاکان نەک هەر تەنیا شەنگال، بەڵکۆ هەولێر، دهۆک، کەرکوک و مەخموریشیان پاراست. لەپشت بەرخۆدانی ئەفسانەیی کۆبانێ گەلانی ئازادییخوازی کوردستان رۆڵیان هەبوو.

راشیگەیاند: بۆئەوەی ئەو پەڵە شەرمەزارییە بشارێتەوە دەست بە هێرش دەکات. چۆن دەتوانێت بەو شێوەیە قسە بکات بەبێ ئەوەی ببینێت چی دەکات؟ گەریلا هێزی پاراستنی کوردستانە نەک پارچەیەک، پەکەکە بزوتنەوەی ئازادیی کوردستانە. لە هەموو شوێنێکی کوردستان بوونی هەیە و بوونی دەبێت. گەریلا شکۆی خەڵکی کوردستان دەپارێزێت. کێ چی دەڵێت با بیڵێت، کێ و لە چ ئاستێک هاوکاریی دۆژمن دەکات با بیکات لە ئەنجامدا بزوتنەوەی ئازادیی سەردەکەوێت و ئەوانی دیکە لەبەردەم مێژوو و گەلاندا شەرمەزار دەبن”.

وتی: ” پێویستە ئەو جۆرە کەسایەتیانە و ئەم عەقڵیەتە لە کوردستان شەرمەزار بکرێن”. ئەم عەقڵیەتە تێڕوانینی دوژمنایەتی ئاڵۆز و ناڕوون دەکات و بەهاکانی کوردستان پێشکەش بە دوژمن دەکات. وەک ئەوەی خیانەتەکەی خۆی بەس نەبێت، داوا لە دوژمنیش دەکات، دەڵێت ‘بڕۆن  بەرپرسەکان، فەرماندەکان بکوژن”.

ئاماژیە بوەشکرد، ئەو شتانەی کە دەیکەن نابینن، بەو جۆرە قسە دەکات وەک ئەوەی سەرکردەکانی پارتی هەموو ڕۆژێک لەگەڵ ئەردۆغان، میت و بکوژەکان هاوکاری ناکەن، وەک ئەوەی لە باشووری کوردستان لەگەڵ ئەوان ناجوڵێنەوە، ئەم جۆرە قسەکردنە بێباکانە جێگەی قبوڵکردن نییە. پێویستە گەلەکەمان ئەمە ببینێت، پێویستە هەموو لایەک ئەمە ببینن و لە چوارچێوەی هەلوێستی ئازادیی و شکۆی گەلی کوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە بوەستنەوە و دەبێت ئەم عەقڵیەتە لە هەموو روویەکەوە شەرمەزار و سەرکۆنە بکرێت”.

 

پارتی لە راگەیاندنەکانییەوە داوا لە تورکیا ئەکات هەرێمی کوردستان بۆردومان بکات

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …