سوپای تورکیا ٥٢ جار خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردمان کرد

هە/پە/گە رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر، لە هەرێمی کوردستان ناوچەکانی بەرخودانی جارێک بە چەکی قەدەغەکراو، چوار جار بە فڕۆکەی جەنگیی و ٤٧ جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیادا هاتووە:لە هەرێمی زاپ؛ لە ۲۲ی نیسان و لە کاتژمێر ١٤:١٠ دا سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، هێزەکانمان بۆ پاراستنی خۆیان وەڵامیان دایەوە و لە ئەنجامدا جەنگ ڕوویدا. لە ۲۲ی نیسان دا یەک جار سەنگەرەکانمان لە سیدا بە چەکی قەدەغەکراو بۆمباران کران.

ئاماژەی بەوەشکردوە:لە ۲۲ی نیسان دا شاخی جودی و ناوچەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و دەوروبەری گوندی سێگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.

هەپەگە راشگیەیاندوە: “لە ۲۱ و ۲۲ی نیسان دا ناوچەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان، لە سیدا ٤٧ جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران”.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *