کۆمەڵگەی سووریی بەرەو کوێ ملی پێوە دەنێت؟

مستەفا عەبدۆ

گرنگیی ئیرادەیی نەتەوەیی یەکێکە لە گرنگترینی ئەو نرخانەی دەبێت کۆمەڵگە خەمی لێ بخوات و بەردەوام و پتەوی بکات، چونکە ئەم پەیوەندییە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگە بە هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی بگات و پشتی هەستی یەکێتیی  یەکگرتووی بگرێت، نەبوون و لاوازیی پەیوەندیی نەتەوەیی مەترسییەکە کە ژینی هەموو کۆمەڵگەیەک دەخاتە ژێر مەترسیی و خۆپەرەستیی، سا دوژمنایەتیی لە نێو پێکهاتەکانیدا بڵاو دەکاتەوە.

خۆشەویستیی نەتەوەیی ئاستی هەرە باڵای بڕیاردانە، بە دەربڕینێکی تر؛ بیر و ئیرادەی تەندرووست و زەینی مرۆڤ پێوانەی بڕیار و جووڵەی مرۆڤە.

ئەوانەی خاوەن ئەشقی ئازادن دەتوانن ژیانی ڕاست و ناڕاست لێک هەڵبوێرن، خۆیان جڵەو بکەن و بە ڕامان و هەڵوێستێکی ڕوون بڕیاری خۆیان بدەن.

ئەشق و ئیرادەی بەهێز گرێدراوی هەستەکانی مرۆڤن، جا چ ئەرێنیی بن چ نەرێنیی… ئەوانەی لە بەردەم ئەو بڕیار و کردارانەدا بەچۆکدا دین وا لە وزەی ئەوان بەدەرە، بڕیاری چەوت دەدەن و زوو تەسلیم دەبن، بەڵام ئەوانەی خاوەنی ئیرادەی پتەو و ئازادن بڕیاری ڕاست دەدەن، سا ملی پێوە دەنێن و ئاسان ڕادەستی دژوارییەکان نابن.

کاتێک ئێمە لەو شۆڕش و ڕاپەڕینانە دەنواڕین وا بە درێژایی مێژوو پێک هاتوون، ئەوا دەبینین ڕێبەری ئەو شۆڕشانە خاوەنی هەست و بیر و ئەشقی وڵاتپارێزیی بوون و ملی کەچ نەکردووە، نە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی دوژمن و نە بەپێی داخوازیی و فەرمانی دوژمنیش جووڵاونەتەوە، سا لەبەر ئەمە ناویان بە فراوانیی چووەتە نێو فراوانی مێژوو.

لێ بەداخەوە، ئەمڕۆ ئەو هەست و ئیرادەیە و ئەشقە نەتەوەییەی هەردەم پێکهاتەکانی سووریای پێ دەناسرایەوە، وا تێک دەچێت، ڕژێم یەک لەدوا یەکەکان و هێزە دەرەکییەکانیش کاریان بۆ شکاندن و سڕینەوەی سۆز و ئیرادەی نیشتمانیی پێکهاتەکانی سووریا کردووە، ئەو ڕەوشەی ئەمڕۆ کۆمەڵگەی سووریای تێدا دەژێت، تیشک دەخاتە سەر هەموو ئەمانە.

بە گوزارشتێکی تر، بەپێی پلان و ڕێکارێکی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان سۆز و خۆشەویستی نیشتمانیان لە نێو زۆرینەی پێکهاتەکانی سووریا لە ڕەگەوە هەڵکێشاوە و سۆزو ئەشق و ئیرادەیەکی تریان لە نێو ئەواندا چاندووە، تا ئەو سنوورەی لە نێوان بەرژەوەندیی وڵاتانی تر و بەرژەوەندیی سووریادا بەرژەوەندیی وڵاتانی تر پەسەند دەکرێت و کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو سیاسەتەی کاریان لە سەر دەکات.

لەم ڕەوشەی ئێستادا زۆرینەی پیکهاتەکانی سووریا بە بێدەنگیی و خەمساردیی و لوتبەرزیی خزمەتیی سیاسەتی دوژمن دەکەن، ئەم ڕەوشەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بێهیوابوون و تێکچوونی هەستەکان لە نێو کۆمەڵگەی سوورییدا.

ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە کەسایەتیی و بزووتنەوە سیاسییەکانی سووریا لە دوورن لە هەست و ئیرادەی ئازادی خۆیان.

 

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …