قەرەیلان: دەوڵەتی تورک لە هەر شوێنێکدا بچەقێت چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل لە بەرنامەى تایبەتی ستێرک تیڤی دا لێکدانەوەى بۆ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەرخودانی گەریلا کرد.

قەرەیلان لە سەرەتای وتەکانیدا یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و وتی، “ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە هەڤاڵە شەهیدەکانمان داوە دەژین. ئەو بەڵێنە بەڵێنی سەرفیرازییە. ئێمە بە سەرخستن و سەرفیرازکردنی ئەم دۆزە دەتوانین قەرزمی خۆمان بە شەهیدان بدەینەوە”.

موراد قەرەیلان سەرنجی خستە سەر شەڕی ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بەرگەی بەرخودانی گەریلا ناگرێت. دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەی ناتوانێت بەرخودانی گەریلا تێکبشکێنێت چەکی کیمیایی بەکاردەهێنت و ئەو ٧ گەریلایەی لە مام رەش شەهید بوون بە چەکی کیمیایی شەهید بوون. دەوڵەتی تورک بە رێکخستنی پڕوپاگەندەی رەش کوژراوەکانی خۆی دەشارێتەو و وتی، “دەبێت گەلەکەمان بزانێت تاوەکو ئێستا لەو هێرشانەدا ١٨ شەهیدمان هەیە. لەبارەی ٦ هەڤاڵەوە زانیاریمان لەبەردەستدا نییە و هەواڵی شەهیدبوونیان بە ئێمە نەگەیشتووە”.

چاوپێکەوتنەکەى موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوندیی پاراستنی گەل بەمجۆرەی خوارەوەیە:

 – مانگی ئایار مانگی شەهیدانە، لەم مانگەدا قارەمانیی زۆر گەورە تۆمار کراون، ئێوە لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟

سەرەتا جەژنی رەمەزان لە هەموو گەلی بڕوادارمان، گەلی کوردستان و لە هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆز دەکەم. هیوادارم رۆژانی جەژن ببنە رۆژانی سەرفیرازی و ببنە هۆی یەکێتی و خۆشی و سەرکەوتن.

گەلەکەمان لە هەلومەرجی گرنگدا پێشوازی لە جەژنی رەمەزان دەکات. ١٥ی ئایار رۆژی زمانی کوردییە. وەکو جەژنێکی کوردییە. بۆ ئەوەش رۆژی زمانی کوردی لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. هیوادارم هەموو کەس زیاتر خاوەنداری لە زمانی خۆی بکات. لە هەموو ئاست و بەشەکانی ژیاندا زمانی خۆیان، واتە زمانی کوردی بەکار بهێنن.

لە مێژووی تێکۆشانماندا مانگی ئایار مانگێکی گرنگە. یەکەم شەهیدی گەورەمان هاوڕێ حەقی قەرار لەم مانگەدا شەهید بوو. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە قارەمانە گەورەکانمان لەم مانگەدا شەهید بوون. لە کەسایەتی حەقی قەراردا یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار، هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەکەمەوە. پێبەند دەبین بەو بەڵێنەوە، کە پێمان داون. بە هاوڕێیەتی دەستمان بە تێکۆشانی رێگای ئازادی کرد، ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە هەڤاڵانی شەهیدمان داوە، ناهێڵین لە عەرزدا بمێنەوە، ناهێڵێن چەکەکانیان تەنها بکەون، ئێمە دۆزکەیان و رێگاکەیان سەردەخەین. بەو شێوەیە ئێمە ناوەکانیان بە پیتی زێڕین لە مێژووی کوردستاندا دەنووسین. ئێمە لەسەر بەڵێن و پەیمانەکەى خۆمانین. ئەو ئەنجامەى ئەمڕۆ شۆڕشەکەمان پێگەیشتوە بە تەواوی بەرهەمی شەهیدان و رەنجی رێبەر ئاپۆیە. ئەوان ئەم بەرەوپێشچوونەیان بە خوێن و رەنجی خۆیان دروستکردووە. بە بەرخودانی خۆیان ئافراندویانە. ئێمە قەرزداریانین. بەراستی مانگی ئایار هەم بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و هەم بۆ تێکۆشانی گشتیی شۆڕشی تورکیا شەهادەتی زۆر گرنگ تیایدا روویداوە. سەرەتا لە ١ی ئایاری ١٩٧٧ لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئیستەنبول ٣٤ پێشەنگ و کرێکار شەهید بوون. جارێکیتر لە ١ی ئایار شەهیدانی شۆڕشەکەمان جەلال خۆجە رەمەزان کاپڵان فەرماندەی گارزان شەهید بوو. فەرماندەی هەرێمی جودی حەمزە ئەمرینی شەهید بوو. لە ٢ی ئایاردا محەمەد قەرەسونگور یەکەم فەرماندەمان و جەنگاوەری هێژامان ئیبراهیم بیلگین شەهید بوون. هەروەها لە ٢ی ئایاردا عەبدولقادر چوبوقچو لە ساڵی ١٩٨١ لە لوبنان شەهید بوو. ٢ی ئایار رۆژی شەهیدانی هاوڕێ ئازاد سیسەر فەرماندەی ناوەندی و فەرماندەی هێژا هاوڕێ چەکدار ئامەدە. بە کورتی سەرەتای مانگی ئایار بەم شەهیدانە دەستیپێکرد. وەک دەزانرێت ٦ی ئایار رۆژی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حوسێن ئینانە. رۆژی ٩ی ئایار رۆژی لە سێدارەدانی شەهید شیرین عەلەم هولی و هاوڕێکانێتی. ١١ی ئایار رۆژی شەهید بوونی فەرماندە و هونەرمەند و هەڤاڵمان مزگین (غوربەت ئایدن). هاوڕێک بوو، کە هەم لە رووی هونەر و هەم لە رووی سەربازییەوە خاوەنی ئاستێکی بەرز و رەنجێکی زۆر گەورە و بەرهەمدار بوو. جارێکیتر لە ١٣ی ئایاردا لە جودی فەرماندەی هێژامان هاوڕێ حەمزە گوندی کەرەمۆ لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانیدا بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژیان شەهید بوون. لە ساڵ ١٩٩٩دا، ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە، کە چەکی کیمیاییان لە دژ بەکارهێنراوە. هەروەها ١٨ی ئایار رۆژی شەهید بوونی هاوڕێ حەقی قەرارە، هەم رۆژی شەهیدبوونی فەرهاد کورتای و ٣ هاوڕێکەیین، کە لە دۆخی دژوار و سەختی زینداندا ئاگریان لە جەستەى خۆیان بەردا و بەوشێوەیە شەهیدبوونێکی زۆر قارەمانانەیان تۆمار کرد. ئەوە هەڵوێستێک بوو. ئەوە هەستانەوەیەکی زۆر هێژا بوو. هەمان رۆژ رۆژی شەهیدبوونی شۆڕشگێری تورکیا ئیبراهیم کایپاک کایایە. ئەویش لە زیندانی ئامەددا لە بەرخوداندا شەهید بوو. سەری دا بەس سڕی نەدا. رۆژی ١٩ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی هاوڕێ خەلیل چاڤگین و شەیهد هاوڕێ موسلم بارانە. هەروها ٢٠ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی هاوڕێ سەبری گۆزوبیویک، مامەت یەشیلەر و دەستەیەک لە هاوڕێکانیانە. ئەو هاوڕێیانە لە دشەتی بۆزایە قارەمانانە ەل دژی دوژمن شەڕیانکرد و سەریان دانەنەواند و بە تۆمارکردنی داستانی ئەفسانەیی بەرخودانیان شەهید بوون. رۆژی ٢٥ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی هاوڕێ بەدران، محەمەد سەڤگات، هەروەها رۆژی شەهیدبوونی هاوڕێ جەمشید (ئەحمەد کەسیپە) ئەوانە هەموویان ئەو فەرماندانانەن، کە مۆری خۆیان لە تێکۆشان داوە و رۆڵی خۆیان گێڕاوە. رۆژی ٢٧ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی فیدایانەیە، فیداییەکان هێرش و ئاندۆکە، کە لە قەیسەری چالاکییان ئەنجامدا. لە ٢٠١٢دا قۆناغێکی نوێیان خوڵقاند. هەمان رۆژی ٢٧ی ئایار رۆژی شەهیدبوونی فەرماندە هێژا و فەیلەسوفی چیا هاوڕێ قاسم ئەنگینە. هاوڕێ قاسم ئەنگین لە رووی ئایدۆلۆژی، تیۆریک و پراتیکەوە خاوەنی بەرهەمگەلێکی زۆر گەورە و کاریگەرە. ٣١س ئایار رۆژی شەهیدبوونی نورهەقە. بەو شێوەیە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیی تورکیا و بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان لە مانگی ئایاردا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی گەورە و گرنگیان بەخشیوە. ئێمە یادی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەینەوە و سەرمان لە بەرامبەر یاد و تێکۆشانیاندا دادەنەوێنین. ئەو بەڵێن و پەیمانەى بەوانمان داوە دووپاتی دەکەینەوە.

ئێستا لەو چوارچێوەیەدا دەمەوێت یادی شەهیدبوونی بەڕێوەبەری ناو هەپەگە بکەمەوە. لە چاپەمەنیدا زۆر بڵاودەکرێتەوە و گەلەکەمان بە چەندین شێوە و رێباز خاوەندارییان لێکرد. هاوڕێ سینان دێرسیم هاوڕێیەک بوو ٣ بۆ ٤ ساڵ بەشداری خەباتی هەپەگە بوو، بەڵام خاوەنی بەرهەمێکی زۆر هێژا و گرنگە. خەباتی ئایدۆلۆژی و رێکخستنی زۆر گرنگی بەڕێوەبرد. لە هەمان کاتدا خەباتی هەبەدەهە    هاوپەیمانی لەگەڵ چەپەکانی تورکیادا رۆڵێکی گرنگی گێڕا و رەنجێکی زۆری بۆ دا. هاوڕێیەکی وەهامان بوو، کە نوێنەرایەتیی هێڵ و رۆحی هاوڕێیەتیی دەکرد، بەراستی بژاردە بوو. هاوڕێیەکی وەها بوو، کە لە رووی بڕیاداربوونەوە و لە رووی بەشداربون لە بزووتنەوەى ئاپۆیدا، کەسێکی بێ دوودڵ و مرۆڤێکی زانا و جەنگاوەرێکی ئەم حیزبە بوو، کە وەک موڵکی ئەم گەلەیە. هاوڕێیەک بوو، کە بۆ دۆزی ئازادی لە هەر بابەت و بوارێکدا فیداکاریی دەکرد. هەرگیز نزیکبوونەوەیەکی وەهای نەبوو، کە خۆی لە بڕیار یان ئەرکەکان بە دوور بگرێت. تەنها نزیکبوونەوەی فیداکارانە و رەنجدەرانەى هەبوو. بەو شێوەیە هەموو کات ئەرکەکانی لە ئەستۆ دەگرت و رایدەپەڕاندن، بەڵام لە بنەڕەتدا رەنجدەرێکی گەورە بوو. ئێمە یادی هاوڕێ سینان لەسەر ئەو بنەمایانە دەکەینەوە. هاوڕێیەکی ترمان فەرماندی ئەیالەتی مێردین هاوڕێ هەورام بوو، پێشتر لە راگەیاندن و چاپەمەنیدا بڵاوکرایەوە، بەڕاستی هاوڕێیەکی هێژای تێکۆشەرمان بوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە ناوچەى ژاوەرۆ لە دایکبوو بوو. لەو رۆژەوە بەشداری بزووتنەوەکەمان بوو تاوەکو رۆژی شەهیدبوونی، وەک جەنگاوەرێکی فیدایی تێدەکۆشا و کاری دەکرد. رۆیشت، بەڵام رێگا و کاریگەرییەکی قوڵی لە دوای خۆی بەجێهێشت. لە بۆتان لە زۆر ئاست دا کار و تێکۆشانی کرد، بەو شێوەیە لە پراتیکی بۆتاندا خاراو بوو بوو. بوو بووە بۆتانی. هاوڕێیەک بوو لە رووی نەتەوەیبوون و وڵاتپارێزییەوە نمونە بوو. مرۆڤ نازانێت لە کوێیە، بەڵام تۆ دەزانیت کاتێک کوردە و کوردستانییە، دەبێت بە بۆتانی. لە رووی کولتوریی بۆتان و هەورامان لە یەکترەوە نزیکن، یان کاریگەریی داگیرکەری لەسەر کولتوری ئەو هەرێمانەدا دروست نەبووە، رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت، بەڵام هاوڕێ هەورام لە راستیی تێکۆشانی بۆتاندا خاوەنی رەنج و بەرهەمێک بوو. بە قورسی بریندار بوو، چەندین ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەورەی بەڕیوەبرد. لە مانگی تشرینی دووەمدا لە بەرخودانی جزیردا، دەستوەردانی بۆ سەر بەرخودانی سلۆپی و ئەلکێ مۆری خۆی لەو تێکۆشانانە دا. لەسەر ئەو بنەمایە وەک فەرماندەی ئەیالەت ئەرکدار کرا. لە ماوەى ٢ ساڵ مانەوەى لە مێردین، هەم رەنجێکی زۆریدا، سیستمی پێشخست و کاری بۆ پاراستنی هاوڕییان کرد و شەڕ و چالاکیی ئەنجام دا، بەپێی کات و سەردەمەکەى رۆڵێکی گرنگی گێڕا. هەر بەو شێوەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر هێڵی سمکۆ و دڵگەش جەنگاوەرێکی رێهەڵگر و درێژەپێدەر هەبوون و ئەو تایبەتمەندییە لە پێشە. ئەوەش پێشەرۆژێکی زۆر گەورەتر رابەر و پێشەنگایەتی دەکات. بەو ئارەز و بەو خەونانە، بە راستی لە تێکۆشانەکەماندا خاوەنی پێگە و شوێن پێ بوون، خاوەن بەرهەم و شوێنەدانەری بوون. من یادی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەمەوە و لە کەسایەتیی هاوڕێ هەورامدا یادی هەموو ئەو هاوڕێ شەهیدانە دەکەمەوە، کە لەگەڵیدا شەهید بوون.

ئێستا لە تەڤگەرەکەماندا شەهیدبوون، رۆڵێکی گرنگی هەیە. رێبەر ئاپۆ لە سەرەتادا روحی هاوڕێیەتی لەناو هاوڕێکاندا بەم شێوەیە بە قۆڵی لەقەڵەم دەدات. لە ناو گرۆپی سەرەتادا کە وردە وردە گەورەش دەبێت، وابەستەبوونێکی قۆڵ دروست دەبێت، ئەوەندە قۆڵ دەبێتەوە کە پەیوەندی هاورێیەتی لەسەر خوێن و خانەوادە، برا و خوشک، دایک و باوک لە چاویدا زۆر کەمترە. بەو ئەندازەیە یەکبوونێکی رۆحی دروست دەبێت. کاتێک شەهیدبوون دروست بوو، زۆر کاریگەری دروست بوو. لەبەرئەوەی وابەستەبوونێکی قۆڵ هەیە، وابەستەبوونێکی هاوڕێیانە هەیە. رێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی یادکردنەوەی هاوڕێ حەقی کارەر بریاری پارتیبوونی پەکەکەی مسۆگەر کرد. تا ئەو کاتە جێگەی موناقەشە بوو، بەڵام بەو شێوەیە مسۆگەر بوو. بەو شێوەیە قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد، هەم لەبەرانبەر کۆنتراکان کە هاوڕێکانیان شەهید کرد، هەنگاوێکی شۆڕشگیری سەرەتا سەریهەڵدا کە لە تەڤگەرەکەماندا، هەنگاوێکی سەرەتایی شۆڕشگێری بوو. بۆ پاراستنی پارت و تەڤگەرەکەمان چەکیان هەڵگرت. لەلایەکی دیکەوە لەسەر یادکردنەوەی هاوڕێیان پارتی دروست بوو.

وای لێهات هەر شەهیدبوونێک بووە بناغەی هەنگاوێکی نوێ. بەو شێوەیە وابەستەبوونی هاوڕێیەتی لە شەهیدبوندا زیاتر قۆڵبووەوە و وابەستەبوون دروست بوو. هەر هاوڕێیەک کە شەهید بوو، زیاتر کاریگەری دروست کرد. بەشداربوون دروست بوو. هاوڕێکان بۆ درێژەدان بە رێگەی شەهیدان بەشداریان لەکاردا کرد. ئەو دیالەکتیکەی کە دروست بوو، رێبەر ئاپۆ لەناو هاوڕێکاندا بەرەو پێشەوەی برد. ئێستا دوژمن باسی ژمارە دەکات. ئەردۆغان و وەزیرەکانی هەموو رۆژێک باسی شەهیدبوونی هاوڕێکان دەکەن و دەڵێن، ‘ئەوەندەمان کوشتووە و کۆتاییمان پێهێنان.’ بەڵام پەکەکە بەم شێوەیە کۆتایی نایەت. ئەوە بۆ ئەوان خەیاڵە. پەکەکە بە شەهیدبوون هێز بەدەستدەهێنێت و گەورە دەبێت. وەک تۆپی بەفر سات بە سات گەورە دەبێت. شەهیدبوون بۆ پارتەکەمان کانگای هێزە.

بۆیەش سەرۆک دەڵێت، ئەم پارتە پارتی شەهیدانە. شەهیدبوون بۆ ئێمە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و تایبەتە. ئێمە بۆ ئەو بەڵێنانەی کە بە هاوڕێکانمان داوە، دەژین. بەڵێنی سەرکەوتنە. نەک بە تەنها بەردەوامیدانە بە رێچکەکەیان. بەڵێنی سەرکەوتنمان داوە. ئێمە سەردەکەوین. بۆیەش بۆ ئەو رۆحە جموجووڵ دەکەین. واتە شەهیدان بۆ ئێمە لە هەمانکاتدا فەرمانی سەرکەوتنە. پێویستە رێگە و رێبازی سەرکەوتن ببینین. بە تەئکیدی دۆزی شەهیدان سەردەکەوێت. ئێمە وتمان، ئێمە قەرزارین. قەرزی ئەوان ئەمەیە، ئەم دۆزە دەگەیەنینە سەرکەوتن. هەر شەهیدێک بۆ ئێمە بانگەوازی سەرکەوتنە. من بۆ شەهیدانی مانگی گوڵان و شەهیدانی شۆرش دەتوانم ئەمە بڵێم. ئێمە تا ئەمڕۆمان لەسەر رێچکەی ئەوان خەبات دەکەین. ئێمە وابەستەی بەڵێنی ئەوانین و گەلەکەشمان بە هەمان شێوەیە. بە تایبەتی بۆ خەڵکی بۆتان دەتوانم بڵێم، لە خانەوادەیەک کە شەهیدێک دروست دەبێت، چەکی شەهیدەکە لەسەر زەوی نامێنێتەوە. رۆحێکی بەم شێوەیە دروست بووە. بۆیەش شەهیدان کانگای هێز، دوارۆژ و داهاتووی ئێمەن.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی ستێرک تیڤی لەگەڵ موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل بەم شێوەیەیە:

دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی نیسان بە ئامانجی داگیرکردنی باشووری کوردستان هێرشێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. بە تایبەتی لە هێڵی زاگرۆس و مەتینا لە رۆژانی سەرەتای هێرشەکەدا گەریلا گورزی قورسی لێدان، گەریلا دەستی بەسەر چەکدا گرت، چوونە سەر تەرمی سەربازانی تورک، بە راستی سەربازانی تورک شپرزە و شڵەژاو بوون، بەڵام هێشتا ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامیی هەیە، بە گشتی دۆخی هێڵی زاگرۆس و مەتینا، شەڕ لە ناوچەکە و بەرخودانی گەریلاکانی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟

ئێستا بە گشتی دەوڵەتی تورک جوڵە و دیدی بۆ داگیرکەری هەیە. ئەو جوڵە و دیدە ماوەی ٥ ساڵە بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا لە دژی بزووتنەوەکەمان هێرش ئەنجام دەدات. لە چوارچێوەی پلانی چۆک پێدادان و چۆک شکاندندایە، بەڵام بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە سیستمی خۆیان بە تەواوەتی رێکخست و ئامادەیانکرد و وەک قۆناغێکی نوێ دەستیان پێکرد. بەوەش ئەو شەڕە بەرفراوان بوو و گەیشتە رۆژی ئەمڕۆ. ئێستا ئیدی ئەم ساڵە کە ئێمەى تیادایە، ساڵی ٢٠٢١ لوتکەکەیەتی. داگیرکەریی تورک هەر چەند لەسەر بنەمای دژایەتیی کورد دەستی بە جموجوڵ کردووە و هەموو هێزەکانی خۆی خستووەتەکار، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرنەکەوتووە. راستە ئێمەش زیانمان بەرکەوتووە و هەڤاڵانمان شەهید بوون، بەڵام ئێمە سەنگەرەکانی خۆمان پاراست. ئیستاش لەم ساڵەدا جارێکیتر لە دژی بزووتنەوەکەمان دید و جوڵە و هێرشێکی بەرفراوان هەیە، ئەمە بۆ؟ چونکە ئەو رژێمە لەبەرامبەرە ئێمەدا سەرنەکەتووە و سەرناکەوێت و هەڵدەوەشێتەوە. ئەگەر لە بەرامبەر ئێمەدا هەموو کات شەڕ نەکات، شەڕ گوڕ نەکات، ئەوا هاوپەیمانییەکەى هەڵدەوەشێتەوە. چونکە چەند لایەنی جیاواز یەکیان گرتووە و هاوپەیمانییان رێکخستووە، هاوپەیمانییەکەشیان لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی کوردە. دید و جوڵەیەکە بۆ ئەوەى هەموو دەستکەوتەکانی کوردان لە ناو ببات. سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە بەڕێوەدەبەن. لەسەر بنەمای ئەو دید و جوڵەیە ئەو هێرشانەیان دەستپێکردووە. تەنها هێرش لە دژی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا نییە، بەڵکو بە ناوی ئەرەن (زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی ئەرەن) لە سەرتاسەری باکووری کوردستان ئۆپراسیۆن بەڕێوەدەبەن و شەڕ هەیە و بەرخودان هەیە. لەوێش تێکۆشانێک هەیە. هەروەها هێرش لەسەر ئیمراڵی هەیە. هاوکات لەگەڵ ئەو هەموو گوشارانە بۆ سەر ئیمراڵی بەو ئەندازەیەش بەرخودان هەیە، سڵاو لە بەرخودانی هاوڕێیان لە زیندان، لە کامپی مەخمور و لەکامپی پەنابارانی لاڤریۆ بەرخودان دەکەم. بەرخودانەکەیان واتادارە، چونکە بناغەى هێرشی دوژمن لە ئیمراڵی قوڵ دەبێت. هەروەها لەسەر ژنانی کورد و گەنجانی کورد هێرش هەیە. ئەمڕۆ لەسەر ئیمە تیرۆری دەوڵەت هەیە. دەوڵەتی تورک دەوڵەتی تیرۆرە. هەر لەو کاتەوە لە ساڵی ١٩٢٥ لەسەر پلانی چاکسازیی رۆژهەڵات (شەرق ئیسلاحات) دروستبووە، ئەوە چییە؟ ئەوە یانی پاکتاوکردنی کورد و جێبەجێکردنی تیرۆری دەوڵەت. ئەو دەوڵەتە تاوەکو رۆژێک لە کوردستاندا بێت نە نیزام و سیستم و نە یاسا و مافەکان جێبەجێ نابن و بەدی نایەن. بە بەردەوامی تیرۆر دەکات، بەڵام ئەو دێت بە ئێمە دەڵێت، تیرۆر. لە ژێر ناوی دژایەتیکردنی تیرۆر لە هەموو شوێنێکدا تیرۆر لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەبات و ئەو خۆی لە جەوهەری خۆیدا تیرۆرە.

ئۆپەڕاسیۆنەکە لەم چوارچێوەیەدا دەستیپێکرد. پەکەکە بۆ ئامانجەکانی وەک ئاستەنگ دەبینێت، دەیەوێت پەکەکە نەهێڵێت و دواتر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات. بەم شێوەیە هەندێک سنور دادەنێت، دەوڵەتی تورک هیچ سنورێک ناناسێت، بۆ ئەوان کورد هەر کوردە. لە پیلانەدا دەستکەوتەکانی هەموو پارچەکان ئارمانجە. لەم چوارچێوەیەدا دەستیان بە هێرش کردووە. بێگۆمان بە ئەرێکردن و پشتگیری زلهێزەکانی نێودەوڵەتی و هەرێمی ئەنجام دەدرێت. سیاسەتی قڕکردن ئامانجی بنەڕەتیە. ئێستا بە چی وادەکات، بە تەواوی پشتی بە تەکنیک بەرووە و بە تەکنیک شەڕ دەکات. ئەم هێرشانە هێرشی فراوانن. وەک ئەوەی لەدژی دەوڵەتێک شەڕ بکات، هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت، هەموو جۆرە تۆپ، هەموو جۆرە چەکی ئاسمانی، لە هەلیکۆپتەر بگرە یا فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکەی چاودێری، هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک بەکاردەهێنێت. دەوڵەتی تورک ئێستا لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین بەم شێوەیە شەڕ دەکات. واتە شەڕێکی فراوانە. بە دەیان فڕۆکەی چاودێری لە ئاسمانە. لە رووی زەمینیەوە تۆپباران بە بەردەوامی هەیە. لە ئاسمانەوە ماوە ماوە هێرش ئەنجام دەدرێت. ئەو غیرەتەیان نییە بێنە بەرانبەر گەریلا. راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، گەریلا بوێر نییە، بۆیە فڕۆکە دەنێرێتە سەر سەربازەکانمان. راستیەکە بە پێچەوانەوەیە. ئەوان ناوێرن بێنە بەرانبەر گەریلا. کاتێک گروپێک لە هەڤاڵانمان دەبینین هەڵدێن. فڕۆکە جەنگیەکان ئاگادار دەکەنەوە و بەو شێوەیە دێن. کاتێک دەبینن کەس لەوێ نییە ئینجا دێن. واتە شەڕێکە بە تەواوی پشت بە تەکنیک دەبەستێت و هەموو جێگەیەک تارومار دەکات، لێدەدات، هەموو جۆرە سەرباز و چەتەیەکیان هێناوە. چەتەکانی سوریا، پاشماوەکانی قاعیدە، داعش و ئەلنوسرەیان هێناوە. بەوان دەیانەوێت بۆشاییەکە پڕبکاتەوە. ئەو چەتانەیان هێناوە بۆ شەڕ. هەموو هێزێکی خۆیان بەکارهێناوە. رژێمی ئاکەپە و مەهەپە وادەزانێت کە ئەم ساڵ شەڕەکە کۆتایی دێت، سەریش نەکەوێت تێکدەشکێت. بۆیەش بەرخۆدانەکە بە تەنها بەرخۆدانی پەکەکە نییە، بەرخۆدانی گەلی کوردە، لەلایەکی دیکەوە بە تەنها بەرخۆدانی کورد نییە، بەرخۆدانی دیموکراسی تورکیا، بەرخۆدانی دیموکراسی هەرێمەکەیە. لەبەرئەوەشە کە ئەگەر دەوڵەتی تورک ئەم پیلانە بباتە سەر، گەلان دیکە و گەلی عەرەبیش تووشی مەترسیەکی گەورە دەبێت. دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر سوریا، عێراق و هەموو دەڤەرێک. واتە پلانی دوژمن بەم شێوەیەیە. بۆیەش ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی پیرۆزە. واتە پلانی دوژمن بەم شێوەیەیە. لە سەردەمێکی ستراتیژیدایە. هەموو هاوڕێکانمان لەسەر ئەم بیر و باوەڕەن و بەم شێوەیە هەڵدەکوتنە سەر دوژمن. ئەمە چەندین رۆژە شەڕ هەیە. دوژمن رۆژی یەکەم لەکوێ بوو و کەی لەکاتی بۆردوماندان سەربازانیدانا. هەر لەوێن و لە هەندێک جێگە ٢ -٣ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە. هەندێک شوێن ناتوانن پێشڕەوی بکەن. تا ئێستاش لە خاڵی سفردان. ئێستا شەڕێکی بەو شێوەیە هەیە. ئێستا هاوڕێ مەدەنیەکانمان چاودێری دەکەن، رۆژی یەکەم بۆردومانەکە لەکوێ بوو، لە زەندورا بوو. لە مامرەشۆ و لە مەرڤانۆس و بێدەوێ بوون. هەر ئەو جێگایانە بۆردومان دەکەن. گردی زەندورایان بۆردومان کرد. دواتر کەرسێ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا. بۆچی؟ لەبەرئەوەی نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات. لەگەڵ ئەو هەموو تەکنیکە، بەم ئەندازەیە چەتە، رێباز بەکاردەهێنن، لەبەرانبەر گەریلاکان ناتوانن پێشڕەوی بکەن. لەو جێگەیەی کە دەگەنە کۆتایی، وەک ئەوەی لە مامڕەشۆ روویدا، چەکی کیمیاییان بەکارهێنا.

ئێستا ئەو بابەتە زۆر گرنگە کە پێویستە دەوڵەتی تورک بەوهۆیەوە دادگایی بکرێت. بە راستی زانیاریتان هەیە کە لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت. لەم بارەیەوە بانگەوازی پێویست و پێویستە لێکۆلینەوەی پێویست بکرێت. لەبەرئەوەی شەڕێکی دژی ئەخلاقیە. شەڕێکی دەرەوی یاسایە. بە کورتی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت. لەم چوارجێوەیەدا دەوڵەتی تورک زۆر چەکی بەکارهێناوە. دەتوانن زیاتر باسی چەکی کیمیایی بکەن.؟

لە کوردستان سەدام حسێنیش لە کاتی خۆیدا چەکی کیمیایی بەکارهێنا، بەڵام هیچ کەسێک شتێکیشی نەوت. ئێستاش دەوڵەتی تورکیش بەکاری دەهێنێت. وتبووم لە ٩٩دا لە جوودی و دەرسیم بەکاریان هێنا. لە ساڵەکانی ٩٠ەوە هەندێک جار لە بەرانبەر گەریلا چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە. ئێستاش کاتێک تەنگەتاو دەبن، بەکاری دەهێنن. لە سیانێی گارە بەکاریان هێنا، ئێستا لە مامرەشۆ بەکاریان هێنا، زۆر جار بەکاری دەهێنن. وەک ئەوەی هەلەبجە کە کاریگەری زۆر بێت نا، بە رێژەیی بەکاری دەهێنن. بۆ نمونە لە دۆڵێک، بە شێوەیەکی سنوردار بەکاری دەهێنن. بۆ ئەوەی هەم کاریگەری هەبێت و رووبەرێکی کەم بگرێت. دەوڵەتی تورک بە راستیدا لە کوردستان تیرۆری دەوڵەت بەڕێوەدەبات و هەموو کردەوەیەک دەکات، لەدژی مافەکانی مرۆڤ و لەدژی یاسای گەردوونیە. دەیشارنەوە.  زۆر بە وەستایانە دەیشارنەوە. لە دەرسیم بەکاریان هێنا ئیحسان سەبری چاگلایانگیل خۆی وتی، ‘لە ئەشکەوتێکدا گازمان بەکارهێنا، وەک مشک هەمووان تێیدا مردن.’ ئەوە کاتە پرسیارێک بوو و دانیان پێدانا. ئەوە تۆمارکرا. ئێستاش هەمان شت دەکەن. بەداخەوە رای گشتی خۆی بیدەنگ کردووە. ئێستا لەبەرانبەر ئەو هێرشە داگیرکەریەی تورک بێدەنگی هەیە. هەم بێدەنگی لایەنەکان هەیە، بۆ نمونە حکومەتی هەرێم، عێراق و هێزەکانی دیکە بێدەنگن. مرۆڤ واقی وڕدەمێنێت. بەم ئەندازەیە دەستدرێژی لەسەر خاکەکەمان هەیە، چەکی قەدەغە بەکاردەهێنن. هەمووی بێدەنگە. لە هەلەبجە کێ قسەی کرد. دوای ئەوەی سەدامیان هەڵوەشاند ئینجا وتیان. ئێستا قسە دەکەن. ئەمەش بێشانسی گەلی کوردە ئێستاش هەمان شت دەکەن. شەڕێکی نامەردانە لەبەرانبەر گەریلا هەیە. شەڕێکی ترسنۆکانەیە. شەڕێکی نامەردە. بە تەواوی تەکنیک و غاز بەکاردەهێنن. شەڕێکی بەم شێوەیە دەکەن. بەڵام مێژوو دەینووسێتەوە. لەبیرناکرێت. بۆ نمونە، لە مامڕەشۆ، هاوڕێکانمان ١٠ رۆژ لەدژی دوژمن شەڕیان کرد، ١٠ رۆژ رێگری لە دوژمن کرد. مامڕەش بەرەیەکی دوژمنە. لە شەزینان و روباروکەوە هاتن، ئەوە بەرەی مامرەشۆیە، بەرەی مەرڤانۆس لە گەڤەرەوە، بەرەی دیکە لە چەلێی لای زاپ. ئەوەی هێزەی لە شەمزینانەوە هات، ١٠ رۆژ نەیانتوانی یەک هەنگاویش بەرەو پێشەوە بێن بۆچی؟ لەبەرئەوەی لەژێر فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گراویدا بەرخۆدانێکی مێژوویی، داستانێکی قاڕەمانێتی هەبوو. ئەویش بووە شەهیدی مانگی گوڵان، ئەو ٧ هاوڕێیەی ئەوێش، بە راستی داستانێکی نوێیان نووسیەوە. دوژمن لەوێ بێچارە مایەوە. دوژمن لەوێ چەکی کیمیایی بەکارهێنا. لەسەر لاشەیان شوێنی گولە نییە. تەرمەکانیان لەلایەن دوژمنەوە بران. ئەوانەی دەیانەوێت دەتوانن بچن و لێکۆلینەوە بکەن. بانگەوازی دەکەم، خاوەنداری لەو هاوڕێیانە بکەن. ناوی ئەو هەڤاڵانەمان ئاشکرا کرد، بەڵام بۆئەوەی زیاتر بناسرێن ناویان دەڵێمەوە: سەرحەد گراڤی (کاموران ئالپسان)، روکەن زاگرۆس (سەحەر بینگول)، ساریا دیار (بیشەنگ حەزەر)، جانفەدا حەسەکە (شەهباز عێزەدین)، خەبات ئاسۆ (عوبەید مەولودی)، زافەر تۆڵهەڵدان (مەحمود عەبدولقادر) و کامەران ئامەد (موستەفا شیمشەک). بە راستی لە گردی مامڕەشۆ مێژوو تۆمار کرا. ناوی وڵاتپارێزی گەورە مامڕەشۆ لەو گردە نرا. بووە شوێنی بەرخۆدان. لەژێر فەرماندەیی هاورێ سەرحەد بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجامدرا. دوژمن بە چەکی کیمیایی توانی ئەوێ بگرێت.

هەروەها چێکی بکە

کرێسپۆ: تا ئۆجالان لە زینداندا بێت تورکیا دیموکراسیی بە خۆیەوە نابینێت

ماتیۆس کرێسپۆ، رێکخەری سکرتاریەتی نەتەوەیی سێنتراڵ سندیکاڵ ئی پۆپۆلار کۆنلۆتاسی بەڕازیل، ڕایگەیاند، ئەوان پێداگرن لەسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *