لیژنەی کشتوکاڵ: لەبارەی پرسی ئاو هەوڵەکانی حکومەت لە ئاستی پێویستدا نییە  

لیژنەی کشتوکاڵ لە پارلمانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای بارانی زۆریش، بەڵام وشکەساڵی ھەڕەشەیە لەسەر عێراق و هەوڵەکانی حکومەتیش لە ئاستی پێویستدا نییە.

سائر جبوریی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە پارلمانی عێراق رایگەیاند، کەرتی کشتوکاڵ  و وەرزی دروێنەوەی گەنم زۆر بوژانەوەی پێوەدیارە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەمساڵ رێژەی بارانبارین کە چەند شەپۆلێک عێراقی گرتەوە زۆر بوو.

سائر جبوریی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی باران زۆر بوو، بەڵام وشکەساڵی مەترسییە لەسەر عێراق، لەبەر ئەوەی بۆ ساڵانی داھاتوو ئەشێت عێراق رووبەڕووی کێشەی گەورە ببێتەوە، ئەگەر بێتو رێککەوتن لەبارەی پرسی ئاو نەکرێت، بە تایبەت لەگەڵ تورکیا، لەبەر ئەوەی ھەوڵەکانی حکومەت لەوبارەیەوە لە ئاستی پێویستدا نییە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …