نوێتریین زانیاریی لەبارەی بۆردومانەکەی پێنجوێن ئاشکرا دەکرێت

فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایین زانیاریی لەبارەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر لە ١٥ نیسان بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن ئاشکرا کردو و رایگەیاند: لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

فەرماندەیی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەبارەی هێرشی ئاسمانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن راگەیەندروێکی بۆ رایگشتیی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “١٥ی نیسان گروپێک لە هەڤاڵانمان کاتێک لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، ئەو ئۆتۆمبێلەی تیایدا بوون لە لایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی داگیرکەریی تورکەوە لە نێوان کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٨:٣٠ لە دەوروبەری پێنجوێن کرایە ئامانجی هێرشی  ئاسمانی.”

ئەوەش خراوەتەڕوو: “لەو هێرشە نامرۆڤانەیەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت، ئەو زانیارییەی لەو بارەوە بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن زیانی گیانیمان بەرکەوتووە راست نین. ئێمە ئەو هێرشانەی داگیرکەران کە هیچ پێودانگێک و ئەخلاقێکی مرۆیی ناناسن شەرمەزار دەکەین و لە بەرمابەریاندا گوڕ بە تێکۆشانمان دەدەین.”

یەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە: “داگیرکەریی تورکیا ماوەیەکە لە بەرامبەر هەرێمەکانی ئاسۆس و پێنجوێن هەم جموجۆڵی ئاسمانی و هەمیش هێرشی ئاسمانی خۆی زیاتر کردووە. ئەم هێرشەش لە کۆنسێپتی گشتیی دابڕاو نییە، پەیوەندی بە شەڕی هەمەلایەنەوە هەیە لە دژی گەلانی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی. بەتایبەتی لەم قۆناغەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئارادایە لە ئاستێکی بەرزدا توانای گەلی خستەگەڕ، بەڕێکخستنی کرد و ئەوەش بۆ داگیرکەری ئێران دەبێتە مەترسییەکی گەورە، لەبەر ئەوەش هێزە دەسەڵاتدارەکان زیاتر روودەکەنە سەرچاوەی ئەو ئایدۆلۆژیایە کە سات بە سات فراوانتر و بەربڵاوتر دەبێت و دەیانەوێت لە هەموو لایەکەوە لەناوی ببەن.”

لە رگەیاندراوەکەدا ئەوەش خرایەڕوو: “لەسەر ئەو بنەمایە لە سیاسەتی قڕکردندا کە دژی کوردستان پەیڕەوی دەکەن لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیاندا کۆدەبنەوە و یەکدەگرن. ئێمە بەشێوەیەکی بەرچاو درک بەو راستیە دەکەین و پێویستە گەلەکەمان لە بابەتی تێگەیشتن لە راستی دوژمن و تێکۆشان بەرامبەر بەو راستیەدا بۆ خۆبەڕێکخستن کردن و بەرزکردنەوەی خۆبەڕێکخستنکردن هەوڵەکانی زیاتر چڕبکاتەوە. لەبەر ئەوەش خاوەنداری لە خاکی خۆی و بەرگریکارانی خاکەکەی بکات.”

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *