‘ژنان نیوەی کۆمەڵگە نین، ئاڕاستەکاری سەرجەمی کۆمەڵگەن’

میدیا عبدوڵا، چالاکوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ، لەبارەی ژنان و گرنگییان لە ناو کۆمەڵگەدا وتی: “لەڕاستییدا ژنان نەک نیوەی کۆمەڵگەن، بەڵکو ئاڕاستەکاری سەرجەمی کۆمەڵگەن و پەروەردەکاری نەوەی داهاتوون.”

 میدیا عەبدوڵا، چالاکوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ، لەبارەی ئازادیی ژنانەوە قسەیکرد و وتی: “ئازادیی ژنان ئازادیی فیکر و ویژدان و مامەڵەیە، نەک تەنها ئازادیی جەستە و پۆشین، ژنان دەبێت گرنگیی بە پەروەردەی هزری خۆیان و هۆشیارییان بدەن، چونکە ژنان تەنها نیوەی کۆمەڵگە نین، بەڵکو ئاڕاستەکاری سەرجەمی کۆمەڵگەن و ئەوانن پەروەردەکارانی نەوەی داهاتوو و پێکهێنەری کلتوور.”

 هەروەها لەبارەی گرنگی 8ی مارسەوە ئەو ڕای وابوو کە ئەم ڕۆژە یادکردنەوەی چالاکی و خەباتی ساڵێکی ژنان و پلان و پێشبینی ساڵی داهاتووە بۆ چالاکییەکان، باسی لەوەشکرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەمساڵ گرنگیان بەوە داوە کە ژنان وەبەرهێن و خاوەنی ئابوورییەکی سەربەخۆی خۆیان بن و لەم بارەیەوە رایگەیاند: “زۆر گرنگە ژنان خاوەنی ئابوورییەکی بەرهەمهێنەرانە و خۆبەڕێوەبەرانە بن و گرنگی بە خوێندن و خۆپێگەیاندن بدەن لە سەرجەم کایەکانی ژناندا، ئەوەی وادەکات ئێمە تا ئێستا ئازاد نەبین، ئەوەیە کە خاوەن سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەر نەبووین و هەمیشە کولتووری دژە کورد زاڵبووە بەسەرماندا و ڕێگری لێکردووین، تەنها بەو پێشکەوتنە دەتوانین ڕووبەڕووی ئەو کولتورە دژە کوردە ببینەوە.”

 ئەو چالاکوانەی بواری مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ باسی لەوەشکرد، کە هەندێ جار بەتەنیا کێشە لەوە نییە کە پیاوەکان پیاوسالارن، بەڵکو بەشێک لە ژنانیش بەهەمان شێوە بیردەکەنەوە و پەروەرە دەکەن و باسی لەوەشکرد کە لەم قۆناغەدا ژنان پێویستییان بە شۆڕشێکی فێکریی هەیە.

میدیا عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو، کە شۆڕشی هزری کاریگەریی  لەبەشداریی ژنان هەیە و وتیشی: “ژنان تا ئێستا لە زۆر دامەزراوە و شۆڕشەکاندا سێبەری پیاوان بوون، پێویستە ئەوان وەک مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ خۆیان و دەوروبەریاندا بکەن، تاوەکو بتوانن ببنە پێشەنگ و سەرکردە لە هەر بوارێک کە بیانەوێت.”

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …