رێکخراوێکی ئەڵمانیی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

رێکخراوی پێکەوە تێکۆشانی ئەڵمانیی، سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد و بە گرنگییەوە باسیان لە فیکر و سیاسەتی کارکردنی تەڤگەر کرد و رایانگەیاند ئەوەی سەرەنجی ئەوانی راکێشاوە تەڤگەری ئازادیی ئاگای لە کێشەکانی کۆمەڵگەکەیەتیی و سیاسەتمەدارەکانیان خۆیان لە کۆمەڵگە جیانەکردوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، رێکخراوی پێکەوە تیکۆشانی ئەڵمانیی کە رێکخراوێکی تایبەتە بەژنانە، لە شاری سلێمانیی سەردانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان کردو لەلایەن شاندێک بە سەرۆکایەتیی تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پێشوازییان لێکرا، شاندی تەڤگەری ئازادیی پێک هاتبوو لە: لە چرۆ شوانیی، هەڤاڵ هاژە، غەریب مستەفا.

“لوو. س” ئەندامی رێکخراوی پێکەوە تێکۆشان لە بارەی سەردانەکەیانەوە بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: ئێمە رێکخراوێکی سەربەخۆی ژنانین، ئامانجامان بوو سەردانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بکەین.

وتی: ئەوەی جوان بوو لامان بینیمان هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ژنێکە، هەروەها ژن و پیاو پێکەوە کار ئەکەن؛ ئەوەش گرنگە کە تەڤگەری ئازادیی ئاگایان لە کێشەکانی کۆمەڵگەیە.

هێماشی بۆ ئەوەکرد: ئەوەیان بەلاوە سەرنج راکێش بوو کە بە ئازادیی توانیان لە بارەی فیکری عەبدوڵا ئۆجالانەوە وتوێژیان کردوە.

جەختیشی کردوە: سەرسامن بە کاری تەڤگەری ئازادیی کە  لەسەر فیکری عەبدوڵا ئۆجالان کاری سیاسیی ئەکەن، سەرەڕای ئەوەی ئەزانن شوێنکەوتوانی ئەم فیکرە رووبەڕووی  مەترسیی ئەبنەوە، بەڵام هەر بەردەوامن لە کارکردن.

ئەوەشی خستەروو: یەکێکی تر لەو بابەتانەی سەرنجی راکێشاون ئەوەیە سیاسەتمەدارنی تەڤگەری ئازادیی خۆیان لە کۆمەڵگە جیانەکردوەتەوە، تەڤگەر ئەوەی پیشانداین کە ئەمە لە سیاسەتدا مەحاڵ نییە؛ ئێمە ئەمانەوێت ئەمە وەک ئەزموونێکی سیاسیی و کولتووریی سودی لێوەربگرین.

 

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …