ئازادکردنی گوهدار زێباریی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

دوێنێ بڕیاربوو گوھدار زێباریی زیندانی سیاسیی، کە سزاکەی تەواو ببوو ئازاد بکرێت، بەڵام ئازادنەکراوە و پارێزەرانی  رایاندگەیاند، ئازادکردنی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023، پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایانگەیاند، ئازادکردنی گوھدار زێباریی دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار و ھۆکارەکەی نازانن.

گوھدار زێباریی، دوێنێ دوای سێ ساڵ زیندانییکردنی، ماوەی یاسایی سزاکەی تەواوبوو، بەڵام تائێستا ئازادنەکراوە.

گوهدار زێباریی، رۆژنامەنووس و چالاكوان یەكێكە لە سزادراوانی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی بادینان كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە 22ی 10ی 2020 زیندانیی کران.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …