سلێمانی دژی بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی هاتەدەنگ

  1. بەشیک لە ڕێکخراو گرووپ و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر گەریلا گردبوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەشاری سلێمانی لەبەردەم باخی گشتی دەستەی دژی تیرۆر و داگیرکاری گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست دژی بەکار‌هێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدا.

دەستەکە کە لە چەند رێخراوێک پێکدێت، هێمن مامەند ئەندامی دەستەکە پەیامێکی خۆیانی خویندەوە کە ئەمە دەقی وتارەکەیە” ((بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لوتکەی بێڕەوشتی فاشیزمی ئەردۆغانە)) 

هاونیشتمانیانی ئازیز 

خەڵکی شەرەفمەندی کوردستان

ئەوە بۆ ماوەی پێنج مانگە فاشیزمی ئەردۆغان بەسوپایەکی زەبەلاح و هەموو تواناکاریەکی تەکنیکی و تەکنۆلۆژیای سەربازیەوە  هێرش و داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە. هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆتە ناوەندی ئەو شەڕە و گەریلا و گیانبازانی ئازادیش بە بەرخودانێکی بێوێنە ڕووبەڕووی ئەم هێرش و داگیرکاریە بوونەتەوە و ڕۆژانە داستان و نەبەردی تۆمار دەکەن. 

لوتشکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەردۆغانی تووشی هستریا کردووە، بۆیە دوور لەهەموو پێوانەیەکی ئەخلاقی و مرۆیی و نێودەوڵەتی پەنای بردۆتە بەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی و ڕۆژانە گەریلا و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کیمیاباران دەکرێت. ئەمەش بەبەرچاوی ڕای گشتی جیهان و بێ ئەوەی  کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، کە خۆیان بڕیاری قەدەغەی بەکارهێنانی ئەم چەکە کۆمەڵکوژەیان داوە، ورتەیان لێوە بێت و بێدەنگیان هەڵبژاردووە. 

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان 

مخابن نەک هەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگیان هەڵبژاردووە بەڵکو لەنێو خۆشدا پەرلەمان و حکومەت و ڕاگەیاندنەکان بەهیچ شێوەیەک باس لەم تاوانە مەزنەی سوپای داگیرکەری تورکیا ناکەن و ئامادە نین بەدواداچوون و ڕووماڵی ئەو هێرشە نائینسانی و دڕندانەی فاشیزمی ئەردۆغان بکەن. بۆیە لێرەوە زۆر بەڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین کە بێدەنگی دەسەڵات و حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانیانەوە و نیشانی خیانەت و ڕازیبوونیانە بەو دۆخەی دەگوزەرێت. 

هاونیشتمانیان … ئازادیخوازن … 

خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان

ئەمڕۆ ڕۆڵە شەرەفمەند و شۆڕشگێڕەکانی گەلەکەمان سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، بەپشت بەستن بەئیرادەی لەبن نەهاتوو و بەبەرخودانی هەمدەمیانە ڕێگەیان نەداوە سوپای فاشیستی تورکیا پلانە چەپەڵەکانی لەباشووری کوردستاندا سەربخات و ڕۆژانە شکست ئەدوورنەوە. ئەو گیانبازانە چاوەڕوانی پشگیری زلهێزەکان و UN و هێزە وابەستەکانی باشوور ناکەن تا بەدەنگیانەوە بێن، بەڵکو تەنیا و تەنیا چاوەڕوانی پاڵپشتی و پشتگیری لەخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئەکەن. با ئێمەش مەردانە و بەرپرسیارانە خاوەنداری لەگەریلا نەبەردەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا بکەین و لەبەرامبەر ئەم هێرشە هۆڤ و دڕندانەیەی فاشیزمی ئەردۆغان و ئەو بێدەنگیە بێشەرمانەی هەیە، بەتەنیا نەیانهێڵینەوە و هاوار و دەنگی پاڵپشتی بڵند بکەینەوە. 

باهەمووان پێکەوە بڵێین 

نەفرەت لەفاشیزمی ئەردۆغان و سوپا داگیرکەرەکەی

نەفرەت لەبێدەنگی زلهێزەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان  

ڕسوایی بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بێدەنگی هەڵبژاردووە

شەرمەزاری بۆ ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی ئەم تاوانە قێزەونە ڕوماڵ 

ناکەن

بژی ڕۆڵە نەبەردەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا

بژی ئیرادەی ئازادی گەریلا گیانبازەکانی کوردستان

 “دەستەی دژی تیرۆر و داگیرکاری”



هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *