هەدەپە: داواکارین بەرپرسانى سلێمانى بکەرانی تیرۆرکردنی حوسێن ئاراسان بەزوترین کات بدۆزنەوە

هەدەپە رایگەیاند، هێرشە چەکدارییەکەی سەر حوسێن ئاراسان، ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە سلێمانى شەرمەزار دەکەین و داواکارین هەرچى زووە تاوانبارەکان بدۆزرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بڵاوى کردەوە، هێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ بۆ سەر حوسێن ئاراسان، ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانى شەرمەزار ئەکەین.

هەدەپە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە بەشێکە لەو کۆمەڵکوژییەی، کە پێشتر دژی ناگیهان ئاکارسەل و دەیان وڵاتپارێزی دیکەى کورد ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواکارین بەرپرسانى سلێمانى بە زووترین کات بکەرانى ئەو کارە بدۆزنەوە.

حسێن ئارسان، ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ لە شاری سلێمانی تەقەی لێکراو و سێ فیشەکی بەرکەوت، پاش مانەوەی کەمتر لە ١٧ کاتژمێر لە نەخۆشخانەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەهیدبوو.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …