لیژنەی کشتوکاڵ: تورکیا هاوکار نییە لە زیادکردنی بەشەئاوی عێراق

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پارلمانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە گەورەتریین کێشەکانی عێراق دۆسیەی ئاوە و تورکیاش هاوکار نییە و پارەیەکی زۆر وەکو پاڵپشتی بۆ دابینکردنی تەکنینی نوێی ئاودێری تەرخانکراوە.

 سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پارلمانی عێراق فالح خەزعەلی، ڕایگەیاند،” کێشەی گەورەی عێراق لە دوای دۆسیەی ئاسایش ئاوە و تورکیاش هاوکار نییە لە زیادکردنی بەشەئاوی وڵاتدا. “

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە بودجەی ئەمساڵدا 300 میلیۆن دۆلار وەکو پاڵپشتیی بۆ دابینکردنی تەکنینی نوێی ئاودێریی تەرخانکراوە و ئەو هەنگاوەش بۆ ڕاستکردنەوەی دۆسیەی ئاودێریی و پشتیوانیی کشتوکاڵە لە وڵاتدا. “

وتیشی، ئەوان کاریان کردوە بۆ هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکان بۆ هاوردەکردنی دارخورمای دەگمەن، کە بووەتەهۆی زیادبوونی پاڵپشتی جوتیاران و زیادکردنی ژمارەی دار خورما بۆ زیاتر لە 20 ملیۆن دار خورما.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …