بیلمەز: پێشێلکاریییەکان لە ئیمرالی بە سەرتاسەری تورکیادا بڵاوبووەتەوە

پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز رایگەیاند، کە پێشێلکاریی یاسایی لە ئیمرالی بە تەواوی تورکیادا بڵاوبووەتەوە و وتی، “لەبەر ئەوەی لە یاسادا شتێک بە ناوی ‘دۆخی ریزپەڕ’ نییە، ئەو یاسایانەی لە دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئامادەکراون، ئەمڕۆ بوونەتە کێشە لە تورکیا”.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ئیمرالی لە دۆخی گۆشەگیرییەکی دژواردایە. ٣٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە نییە. کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی)ش خۆی بێدەنگ کردووە.

ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان رایگەیاند کە پێشێلکاریی یاسایی لە ئیمرالی بە سەرتاسەری تورکیادا بڵاوبووەتەوە و وتی، “لەبەر ئەوەی لە یاسادا شتێک نییە بە ناوی ‘دۆخی ریزپەڕ و هەڵاوێرد’، ئەو یاسایانەی لە دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئامادەکراون ئەمڕۆ لە تورکیا بوونە کێشەی گەورە”.

‘پیلانگێڕیی بە شێوەی گۆشەگیریی بەردەوامە’

ئیبراهیم بیلمەز رایگەیاند، کە پیلانگێڕیی لە ساڵی ١٩٩٩دا ئەنجامدرا، ئێستا لە ئیمراڵی بە شێوەی گۆشەگیریی بەردەوامە. بیلمەز ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سیستمەی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا ئامادەکرا بۆ ئەوە بوو و وتی، “بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بە هەڵوێستی خۆی کە سازشی لەسەر ئاشتی نەکرد، بە پێداگری خۆی لەسەر چارەسەری دیموکراتیک ئەو سیستمەی پوچەڵ کردەوە. لە راستیشدا سیستمی گۆشەگیریی پوچەڵکردەوە. ئەوەی ئێستا زیاترە لە گۆشەگیریی. لەبەر ئەوەی دوو ساڵ و نیوە ئێمە ناتوانین بە هیچ جۆرێک زانیاری لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە بەدەستبهێنین. لە جیهاندا نمونەیەک بۆ ئەو دۆخە نییە. لە هیچ وڵاتێک زیندانێک نییە کە پاڕێزەر و بنەماڵە نەتوانن دوو ساڵ و نیو سەردان بکەن. تەواوی جیهان چاوی بەسەر ئەمەدا نوقاندووە و متەقیان لێوە نایات”.

گۆشەگیریی کێشەی هەموو ئەوانەیە کە لە تورکیا دەژین’

بیلمەز بەم جۆرە بەردەوام بوو: “کاتێک بۆیەکەم جار چوومە ئیمراڵی، کاتێک کەمترین دیداری پارێزەران ئەنجام دەدرا، کاتێک کە من بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بینی و لێی دابڕام، هەستی من ئەو کاتە بەم جۆرەبوو: تەنیا هەستێکی گەورە. واتە عەبدوڵڵا ئۆجالان وەک ئەوە وابوو کە لەبەر هەوڵەکانی لەپێناو ئاشتییدا سزابدرێت. ئەوەی پێیدەڵێین گۆشەگیرییی ئەوەبوو. تەنیابوون لەوێ، بێدەنگی، هەموو شێوازێکی سزادان بوون. رێبازێک لە دژی ئیرادەی بەڕێز ئۆجالان بوون. بیردەکەمەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەو هەلومەرجانەدا بەرگە بگرێت، پێویستی بە ئیرادەیەکی گەورە هەیە. من بە چاوی خۆم بینیم کە ئەو لە ناو هەلومەرجی دژواردا خۆڕاگری دەکات. بەئەنجام گەیاندنی ئەوەش پێویستی بە ئیرادەیەکی یەکجار پتەو، بڕوایەکی قووڵ و لەناخەوە هەیە، هێشتا خۆڕاگری دەکات، درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات و هەوڵ دەدات ئەنجامێک بە دەستبهێنێت. ئەو هێزانەی رۆڵیان لە پیلانگێڕییدا هەبوو ناوەستن، هێشتاش هەوڵ دەدەن رۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن. هۆکاری بێدەنگی ئەمڕۆشیان ئەمەیە. پرۆسەی پیلانگێڕی لە رێگەی گۆشەگیریییەوە بەردەوامە. گۆشەگیریی ئێستا، دۆخی وەرنەگرتنی زانیاری ئەوە دەخاتەڕوو. ئەو هێز و دەوڵەتانە هێشتاش نایانەوێت پرسی کورد بە رێگە چارەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، دەیانەوێت قۆناغی شەڕ بەردەوام بێت. ئەگینا ئەو وڵاتانە بەرامبەر بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەوەستانەوە. وەک عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پارێزنامەکەیدا باسی لێوەکردووە، بە بێ چارەسەرهێشتنەوەی پرسی کورد، زیاتر زیان بە گەلان دەگەیەنێت. ناچارەسەرکردنی پرسی کورد و گۆشەگیریی کێشەی هەموو ئەو کەسانەیە کە لە تورکیا دەژین”.

  “پێشێلکاریی لە ئیمراڵی بە سەرتاسەری تورکیادا بڵاوبووەتەوە”

بیلمەز هێمای بۆ ئەوەش کرد، هۆکاری سەرەکی خراپی دۆخی ئابووری تورکیا، چارەسەر نەکردنی پرسی کورد و گۆشەگیریییە و وتی: “چونکە گۆشەگیریی بە واتای چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە. ھەر بۆیە دەبێت هەمووان لە تورکیا ھەم لەڕووی مرۆیی ھەمیش ویژدانی، ئەخلاقی و یاسایی دژی گۆشەگیریی بوەستنەوە و بکەونە جموجۆڵ و چالاکییەوە. ئەو گۆشەگیریییە لە هەموو ڕوویەکەوە پەیوەندی بە ھەموو کەسێکەوە ھەیە. پێشێلکاریی لە ئیمراڵی کاریگەری لەسەر هەموو تورکیا ھەیە، لە سەرتاسەری تورکیا بڵاو دەبێتەوە.، چونکە لە یاسادا شتێک بە ناوی ‘دۆخی ڕیزپەڕ و ھەڵاوێر’ بوونی نییە. ئەو یاسایانەی لە دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئامادەکران، بوونەتە کێشەیەکی گەورە بۆ تورکیا. تورکیا لەو بابەتەدا لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە ئیدانە کرا. ھەربۆیە دەبێت هەمووان ناڕەزایەتی دیموکراتیک نیشان بدەن، تورکیا وەک دەوڵەتێک دەبێت لەوە تێبگات کە چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە لە بەرژەوەندی هێزە دەرەکییەکانە. پێویستە تورکیا بانگەوازەکانی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بە ھەند وەربگرێت، کە چەندین جار پێش و دوای پرۆسەی ئیمراڵی کردوویەتی. عەبدوڵڵا ئۆجالان دەیوت، با پرسی کورد لە نێو خۆماندا چارەسەر بکەین، هێزە نێونەتەوەیەکان بەشداری پێ نەکەین. ھەربۆیە دەبێت دەوڵەت دەستبەجێ کۆتایی بەم پێشێلکاریییە بهێنێت. دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیریی بھێنێت. چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە بەرژەوەندی هەموو گەلانە. بۆیە داوا لە هەمووان دەکەم گرنگی بەو بابەتە بدەن”.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …